لە مالاوی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا تەرمی ٢٩ پەنابەر دۆزرانەوە

تەرمی ٢٩ پەنابەر لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە دارستانێکی مالاوی کە وڵاتێکی ئەفریقیە دۆزرانەوە.

گۆڕەکان لە نزیک شاری مزیمبای باکوری ئەو وڵاتە لە دارستانێکدا دۆزراونەتەوە.

تیمێکی حکومەتی هاوبەشی نەخۆشخانە، پزیشکی داد و پۆلیس لە گۆڕەکەدا دەستیان بە لێکۆلینەوە کردووە.

گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەلایەن گوندنشینانی هەرێمەکە دۆزراوەتەوە کە نزیکە لە وڵاتی تانزانیاوە.

دارستانەکە لەلایەن قاچاخچیەکانی مرۆڤەوە بەکاردەهێنرێت و پەنابەران دەپەڕێننەوە بۆ ئەفریقای باشور.

بەرپرسان رایانگەیاند کە قوربانیان هەمووان خەڵکی ئەسیوپیان و تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٤٠ ساڵیدایە و هەمووان پیاوان.

پیتەر کالایا گوتەبێژی پۆلیسی مالاوی رایگەیاند، لەنێوان مانگی کانونی یەکەم و ئەیلولی ئەمساڵەدا ٢٢١ پەنابەر دەستگیرکراون کە ١٨٠ کەسیان ئیسیۆپین.

ف.ق