لە نیجێریا لە ٢ هێرشدا ٤٣ کەس کوژران

لە باکوری رۆژئاوای نیجێریا، لە دوو هێرشی جیاوازدا لانیکەم ٤٣ کەس کوژران.

بەرپرسان پێشتر رایانگەیاندبوو کە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

گروپە گۆشەگیرکراوەکان کە وەک چەتە دەناسرێن، لە باکور و ناوەندی ئەو وڵاتە کە قەڵەباڵغترین وڵاتی ئەفریقایە کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

لەم مانگانەی دواییدا هێرشەکان زیادیان کردووە. یەکشەمەی رابردوو گروپەکان هێرشیان کردە سەر ئوردوگوکانی ئیلەلا و گرۆنۆی ویلایەتی سۆکۆتۆ.

بەپێی راگەیەنراوی حکومەت ٤٣ کەس گیاناین لەدەستداوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمیشدا لە گرۆنۆ ٤٣ دوکاندار کوژرابوون.

ف.ق