لە سیئۆل بەهۆی شلۆخی لە هالویندا نزیکەی ١٥٠ گیانیان لەدەستدا

لە کۆریای باشور بەهۆی شلۆخی لە ڕێوڕەسمی هالویندا، نزیکەی ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهێندەی ئەوەش برینداری لێکەوتەوە.

ئەمشەو لە سیئۆل-ی پایتەختی کۆریای باشور کارەساتێکی گەورە ڕوویدا. میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە: لەگەڕەکی ئیتایوانی شارەکە کە بە گەڕەکی یانە شەوانەکانیش بەناوبانگە، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هالویندا بەهۆی بەشداری زۆری خەڵکەوە شلۆخی و پاڵەپەستۆی زۆر دروستبوو. لە ئاکامی ئەوەشدا نزیکەی ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهێندەی ئەو ژمارەیەش برینداری لێکەوتووەتەوە.
لەگەڵ دروستبوونی ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنەکە ئامادەبوون و بەهانای کارەستبارانەوە چوون و دەستبەجێ هەوڵی کردنەوەی ڕێگا داخراوەکانیاندا و قوربانیان و بریندارەکانیان گواستنەوە بۆ پزشکی داد و چارەسەرگاکان.

فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی سیئۆل-یش ڕایگەیاند: بەشێک لە بریندارەکان تەندروستیان ناجێگیرە و مەترسی گیان لەداستدانیان هەیە و بۆ ئەوەی وەها شتێک ڕوونەدات، پزیشکانی چارەسەگەکان هەموو هەوڵ و توانایان خستووەتەگەڕ.

هـ.هـ