لە ڕۆتردام لە خۆپیشاندانی دژی رێوشوێنەکانی کۆرۆنادا ٧ کەس بریندار بوون

لە هۆڵەندا چالاکوانان رێوشوێنەکانی کۆرۆنایان شەرمەزار کرد و ٧ چالاکوان بریندار بوون.

حکومەتی هۆڵەندا بە بیانووی رێوشوێنەکانی کۆرۆنا ژمارەیەک رێوشوێنی راگەیاندبوو. رۆژی هەینی لە شاری ڕۆتەردامی هۆڵەندا بە هەزاران کەس کۆبونەوە و رێوشوێنەکانیان شەرمەزار کرد. پۆلیسیش دەستوەردانی کرد.

چالاکوانان ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵی پۆلیس و مەدەنیان سووتاند و شارەوانەیش لە هەرێمەکە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

راگەیەنرا کە ئەنجامی شەڕی نێوان پۆلیس و چالاکواناندا ٧ چالاکوان بریندار بوون و باسی ئەوەش دەکرێت، ئاسەواری گولە لەسەر جەستەی ژمارەیەک چالاکوان بینراوە.

ف.ق