لە ئەفریقای باشور ٨٠ کەس بەهۆی دەستدرێژیکردن بۆ سەر ٨ ژن دەستگیرکران

لە ئەفریقای باشوری ٨٠ کەس بەهۆی دەستدرێژیکردن بۆ سەر ٨ ژن دەستگیرکران. هێزەکانی ئەمنی، کرێکارە پەنابەرەکان تاوان دەکەن. لەدژی پەنابەران خۆپیشاندانی توند ئەنجام دەدرێت.

لە شاری کروگیرسدۆرپی ئەفریقای باشور، دوای ئەوەی گروپێکی چەتە دەستدرێژی کردە سەر ٨ ژن، دەست بە لێپرسینەوەکرا و ٨٠ کەس دەستگیرکران. دەستدرێژی لە ٨ ژنەکە، لەنێو وڵاتدا ناڕەزایەتی زۆر بەدوای خۆیداهێنا.

سەرۆکی ئەفریقای باشور وتی، " ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لەنێو کۆمەڵگاکەماندا جێگایان نابێتەوە. بۆ ئەوەی تاوانباران دەستگیر و دادگایی بکرێن، نابێت کۆمەڵگا تاوانباران لەنێو خۆیاندا بەخێ بکات."

بەپێی وتەی بەرپرسە ئەمنیەکان، پەنابەرە کرێکارەکان بەرپرسیاری ئەم رووداوەن. بۆیەش لە زۆر شوێن خۆپیشاندان لەدژی ئەو کرێکارانە ئەنجامدرا و بە دار هێرشیان کردە سەر کرێکاران.

هەندێک لە خۆپیشاندەران، کرێکارەکانیان رووت کردەوە و بە دار لێیاندا. هەروەها خۆپیشاندەران، لە کۆڵانەکاندا تایەیان سووتاند و نارەزاییان دەربڕێ.

ف.ق