لە ئەمریکا بەهۆی گەردەلولەوە ٨٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەمریکا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی گەردەلولەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٨٣ کەس بەرز بووەوە.

رۆژی شەممە لە باشوری ئەمریکا گەردەلولێکی بەهێز دروست بوو و نزیکەی ٨٣ کەس گیانیان لەدەستدا. بە تەنها لە ویلایەتی کەنتاگی ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، رووداوەکەی وەک کارەساتێک کە ناتوانرێت بیریشی لێبکرێتەوە لەقەڵەمدا و وتی، "ئێمە لەگەڵ ئەو ویلایەتانەی کە کارەساتەکەی تێیدا روویداوە، هاوکاری دەکەن."

لە پێنج ویلایەت ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان لە تێنێسی ٣، لە ئارکانساس ٢، لە ئیللینۆس ٦ و لە میسۆری کەسێک گیانیان لەدەستداوە.

لە ویلایەتی کەنتاگی ئامارەکان قوڕس بوو. حاکمی ویلایەتەکە رایگەیاند، مرۆڤ ناتوانێت باسی دۆخەکە بکات، کارەساتێکی گەورەیە.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ویلاتەکەیان رووبەرووی گەردەلولی گەورەی کوشندە دەبێتەوە."

مایفیلد کە ١٠ هەزار کەس تێیدا دەژی، وەک ناوەندی گەردەلولەکە لەقەڵەمدراوە.

ف.ق