لە ئیتاڵیا لافاو دروست بوو: لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

لە رۆژهەڵاتی هەرێمی مارچی ناوەندی ئیتاڵیا، بەهۆی بارانێکی بەخۆرەوە لافاو دروست بوو. لە ئەنجامدا لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

شەوی پێنجشەمە، لە ناوەندی وڵات بەهۆی بارانی بەخۆڕ لافاو دروست ببوو.

بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، لە ئەنجامی لافاوەکەدا کۆڵانەکان پڕبوون لە ئاو و لانیکەم ٧ کەس  گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسیش بێسەروشوێنن.

ف.ق