له‌ هێرشێكی داعشدا چوار سه‌ربازی عێراقی كوژران

چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سه‌ربازانی عێراق. له‌ هێرشه‌كه‌دا چوار سه‌ربازی عێراقی كوژران.

شه‌وی رابردوو چه‌ته‌كانی داعش له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی. له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا چوار سه‌ربازی عێراقی كوژران.

به‌پێی میدیاكانی عێراق له‌و هێرشه‌دا چه‌ته‌یه‌كی داعشیش كوژراوه‌.

داعش له‌ 21ی كانونی دووه‌میشدا له‌ شارۆچكه‌ی عوزێمی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ هێرشی كردبوه‌ سه‌ر سوپای عێراق و له‌و هێرشه‌دا 11 سه‌ربازی عێراقی كوژرابوون.

هـ . ب