لەسەر سنوری یونان و تورکیا رێوشوێنی نوێی یەکێتی ئەوروپا

یونان بۆ رێگریکردنی لە پەنابەران کە بەرەو ئەوروپا دەچن ئاسایشی سنوری زیاتر کرد.

یونان لەسەر سنوری ٢٠٠ کیلۆمەتری تورکیایە، بۆ رێگریکردن لە چوونی پەنابەران سیستمی نوێی چاودێری و گەڕاندنەوە بەکاردەهێنێت.

دیمۆسزتنس کامارگۆییس کە پۆلیسی سەر سنورە رایگەیاند، لە رێگەی سیستمی نوێوە سنورەکە کۆنترۆڵکراوە و ئامادەن کۆچبەران بگەڕێننن بۆ ئەو شوێنەی کە لێیهاتوون.

کامارگۆییس باسی ئەوەی کرد کە لە رێگەی تۆپی دەنگی، سیستمی نوێ و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش رێگری لە تێپەڕبوونی کۆچی نائاسایی دەگرن.

یەکێتی ئەوروپا پینج ساڵ لەمەوبەر دوای شەپۆلە گەورەکەی پەنابەران، ٣ ملیار یۆرۆی بۆ ئامانجی رێگریکردن لە پەنابەران و ئاسایشی سنور، تەرخان کرد.

یونانیش لەسەر روباری مەریچ لەگەڵ دیوارێکی پۆڵایی و تۆڕەکانی چاودێری بەشداری لەو پرۆسەیەدا کرد.

ف.ق