ناوەندی نوسەرانی ئێران: سەركۆتی منداڵان و زیندانیان رەشترین لاپەڕەی كارنامەكەی حكومەتە

وەزیری پەروەردەی دەوڵەتی ئێران بەپشتڕاستكردنەوەی دەستبەسەركردنی خوێندكاران رایگەیاند، ئەو خوێندكارانە بۆ"پەروەردە و چاكسازی" رەوانەی"ناوەندی دەرونناسان"كراون. ناوەندی نوسەرانیش ئەو هەڵسوکەوتە بە رەشترین لاپەڕەی حکومەت ناودەبات.

ناوەندی نوسەرانی ئێران لەراگەیەندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ بنەماڵەی خوێندكاران و زیندانیان راگەیاندوە و دەڵێت:"ئەوەی لەهەفتەی رابردوو بۆ منداڵان و زیندان روویدا، لەرەشترین لاپەڕەكانی كارنامەكەی حكومەتی"، كۆماری ئیسلامیە.

ئەو راگەیەندراوەی كە لە کەناڵی تەلەگەرامی ناوەندی نوسەران بڵاوكراوەتەوە، بەئاماژەدان بەوە كە"هێرشی هێزە ئەمنیەكان بۆ سەر خوێندنگا و زیندان و ئازاردان و لێدان و كۆشتنی منداڵان و زیندانیان، تراژیدیایەكی خراپتر لەكۆشتنی ناڕەزایەتیەكان لەشەقامەكان و جەختیشیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دەسەڵات لەم قۆناخە سەركۆتكاریەدا"بەرەتكردنەوەی راستیەكان، درۆ و بەلارێدا بردنی رای گشتی"هەوڵدەدات، هەوڵدانی"گروپە جەماوەری و ناوەند و ئەنجوومەنی خەڵك بۆ وتنەوەی راستیەكان"بێ كاریگەر بكات.

هێزە ئەمنیەكانی هەفتەی رابردو لەكاتی ناڕەزایەتیە سەرانسەریە هەنووكەیەكان هێرشیان كردە سەر خوێندنگا دواناوەندیەكان لەئەردەبیل و ئەسرا پەناهی، خوێندكاری ئەو پۆلەیان كۆشت و زۆرێكی زۆر لەخوێندكارانیان بریندار كرد.

راگەیەندراوی نوسەران بەئاماژەدان بە ناڕەزایەتی سەرانسەری و ئامادەبوونی بەرفراوانی خوێندكاران لەو ناڕەزایەتیانە لەبەرامبەر بەسەركۆت، كۆشتن و دۆسیە دروستكردن لەدژی خوێندكاران بەتوندی ناڕەزایەتی و هەندێ لە"بەرپرسانی خوێندنگەكان"یان وەكو، باڵی بەرێوەبردنی ئەو سەركۆتكردنانە بەناو كردوە.

یوسف نوری، وەزیری پەروەردەی دەوڵەتی ئێران پێشتر بەپشتڕاستكردنەوەی دەستبەسەركردنی خوێندكارانی وتوویەتی، ئەم خوێندكارانە بەمەبەستی چاكسازی و پەروەردە رەوانەی ناوەندی دەرونناسان كراون.

لەو راگەیەندراوەدا هاوكات ئاماژە بە رۆڵی سەرەڕۆیانەی حكومەتی ئیسلامی لەكۆشتنی زیندانیانی زیندانی لاكانی رەشت و ئەوینی لەتاران كردوە و دەڵێت:"لەهەموو دنیا بەرپرسیاری گیانی زیندانیان لەئەستۆی حكومەت و بەرێوەبەرایەتی زیندانە، بەڵام لێرەدا هێزە ئەمنیەكان و زیندانبانان زیندانیانیان فیشەكباران كردوە و زیندانیان كردۆتە شوێنگەی كۆشت و بڕ"

لەهەمانكاتدا، كۆمەڵەی پزیشكانی مەشهەد لەراگەیەندراوێكدا داوا دەكەن رێگە لەهێزە ئەمنیەكان بگرن لە ئازار و ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی منداڵان و گەنجان و هاوكات گۆڕانی كاری ئەمبۆلانس وەكو ئۆتۆمبێلێک بۆ جێبەجێكردنی هێزە سەركۆتكەرەكانی شەرمەزار كردوە.

هـ . ب