نەتەوە یەکگرتووەکان کوشتنی پەنابەرانی لە لیبیا شەرمەزار کرد

کۆمسیاریی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناڕەزایی بەرانبەر داخستنا دەرگاکان بە ڕووی پەنابەران لە لیبیا پیشاندا.

یۆ ئێن ئێچ سی ئاڕ، ڕیزە رووداوی دڕندانەی لەدژی پەنابەران شەرمەزار کرد کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی لیبیاوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا ٦ پەنابەر کوژراون.

ماراتا هۆرداتۆ گوتەبێژی کۆمسیاریی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "لە لیبیا هەموو رۆژێک هێزەکانی سەر بە حکومەت و دەرەوەی حکومەت مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، ئەوەش ئێمەی نیگەران کردووە."

ماراتا هۆرداتۆ ئاماژەی بە کوشتنی ٦ پەنابەر کرد کە لەنێوان ١ بۆ ٨ی تشرینی یەکەم کوژراون.

ف.ق