پلۆسی: ئێران بووەتە هۆكاری نائەمنی لەجیهاندا

پنتاگۆن دەڵێت؛ روسیا بەردەوامە لەهێرشەكانی لەرێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوانی خۆكۆژی ئێرانیەوە بۆ سەر ئەو ژێرخانانەی كاریان دابینكردنی كارەبایە لەئۆكرانیا.

لەچوارچێوەی كاردانەوەكان بەفرۆتنی فرۆكەی بێ فرۆكەوانی خۆكۆژی درۆستكراوی ئێران بەروسیا و بەكارهێنانیان لەشەڕی دژ بەئۆكرانیا، نانسی پلۆسی، سەرۆك پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریكا، رایگەیاندوە؛ ئێران جیهانی نا ئەمن كردوە.

پلۆسی رۆژی دووشەممە، 24ی تەشرینی یەكەم دوابەدوای دیداری لەگەڵ ئاندری پلنكوویچ، سەرۆككۆماری كرواسی بەئاماژەدان بە دابینكردنی فرۆكەی سخۆری خۆكۆژی ئێرانی بۆ روسیا بۆ بەكارهێنانیان لەشەڕی دژ بەئۆكرانیا رایگەیاندوە؛ لەو باوەڕەدام كە ئێران تووشی هەڵەیەكی گەورە بووە.

ۆسی دوێنێ لەپایتەختی كرواسی"زاگرب"، هاوكات رایگەیاندوە؛ پێش هەر شتێك دەبێت ئێمە سەرەتا بتوانین شەڕی ئەو فرۆكە خۆكۆژیانە بكەین، ئەمە تەكنەلۆجیایەكی مەترسیدارە و دەبێت راگیردرێن.

هاوكات بەرپرسێكی پایە بڵندنی وزارەتی پاراستنی ئەمریكا رۆژی دووشەممە رایگەیاندوە؛ روسیا بەردەوامە لەهێرشەكانی لەرێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوانی خۆكۆژی ئێرانیەوە بۆ سەر ئەو ژێرخانانەی كاریان دابینكردنی كارەبایە لەئۆكرانیا.

ژ.ت