پەرلەمانی سوید جارێکیتر لۆڤینی بۆ سەرۆک وەزیران هەڵبژاردەوە

پەرلەمانی سوید جارێکیتر ستیفان لۆڤین سیاسەتمەداری سۆسیال دیموکراتی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژاردەوە.

لە دەنگدانی دوێنێی پەرلەمانی سویددا ستیفان لۆڤین سیاسەتمەداری سۆسیال دیموکرات سەرلەنوێ بۆ سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردرایەوە.

لۆڤین دوای ئەوەی حکومەتە هاوپەیمانییەکەى لەگەڵ پارتی چەپ هەڵوەشایەوە، لە ٢٨ی حوزەیراندا دەستی لە کار کێشایەوە.

لۆڤین تەمەنی ٦٣ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەرۆکایەتیی حکومەتی سوید دەکات و ئەوەش بوو بووە بابەتێکی "هەستیار".

لۆڤین بە دوو دەنگی زیاتر سەرلەنوێ بۆ سەرۆک وەزیرانی سوید هەڵبژێردرایەوە. دەنگی پەرلەمانتاری کورد ئامینە کاکە باوە، کە پەرلەمانتارێکی سەربەخۆییە لە پەرلەمانی سوید، دەنگی یەکلاکەرەوە بوو بۆ هەڵبژاردنەوەى ستیفان لۆڤین بۆ سەرۆک وەزیرانیی سوید.

بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەو بودجەیەی حکومەت، کە لە پاییزدا لەلایەن لۆڤین-ەوە پێشکەشی پەرلەمانی دەکات دەنگی پێویست بە دەست نەهێنێت. ئەگەر ئەوە رووبدات ئەگەری ئەوە هەیە لۆڤین جارێکیتر دەست لە کار بکێشێتەوە.

ژ.ت