پوتین ئەم جارە دز و بکوژەکان لە شەڕی ئوکراینادا بەکاردەهێنێت

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا واژۆی لەسەر بریارێک کرد کە ئەو کەسانەی تاوانی دزی، کوشتن، تاڵان و مادەی هوشبەریان ئەنجامداوە و سزادراوان، ئازادیان بکات و بەشداری لە شەڕی ئوکراینادا بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ریا نۆڤۆستی، یاسای سەفەربەرلیکی سنوردار کە لە ٢٠ی ئەیلولدا دەرکرابوو و ٢٨ی تشرینی یەکەم بە فەرمی کۆتایی پێهاتبوو، گۆڕا.

راگەیەندرا کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، بریارێکی واژۆ کردووە کە رێگە دەدات، ئەو کەسانەی تاوانی دزی، کوشتن، تاڵان و مادەی هوشبەریان ئەنجامداوە و سزادراوان، بەشداری لە شەڕی ئوکراینادا بکەن.

راگەیەندرا کە بریارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە زیانیان بە ئاسایشی نەتەوەیی، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ و کاری تیرۆریستیان ئەنجامداوە.

کۆمپانیای سەربازی پارامیلیتەری تایبەتی واگنەر، پێشتر دوای مانگرتنی ٦ مانگە، زیندانیانی کۆدەکردەوە. واگنەر یەکێک لە بەرپرسەکانی کۆمپانیایەکی روسیایە کە زۆر نزیکە لە پوتینەوە. روسیا دەڵێت کە ئەوان هیچ پەیوەندیەکیان بە ئەو کۆمپانیایەوە نییە.

دامەزرێنەری کۆمپانیاکە دمیتری قوتکینە کە پەڕەشوتوانی پێشووی هێزە تایبەتەکانی روسیا بووە. واگنەر بە شێوەیەکی ئاکتیڤ کەسانی تاوانبار لە شەڕوپێکدادانەکاندا لە زۆر شوێنی جیهان بەکاردەهێنێت. دۆنباس، ئەفریقای ناوەڕاست و مالی لەو وڵاتانەن کە واگنەر تێیدا چالاکە.

ف.ق