رەوندی کوردی لەبەردەم کۆنسولخانەی ئێران لە لەندەن کوشتنی ژینا ئەمینیان شەرمەزار کرد

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی سەرجەم حزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان و دۆستانی کورد ،بۆمەرگی ژینا ئەمینی " رەوەندی کوردی لەبەردەم کۆنسولخانەی ئێران لە لەندەنی پایەتختی بەریتانیا کۆبونەوە و کوشتنی ژینا ئەمینیان شەرمەزار کرد

دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، پەیامی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن میهری رەزایی بە زمانی ئینگلیزی بۆ رای گشتی خوێنرایەوە ،لە پەیامەکەدا ، وێرای شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامی ئیران ،پرسەی سەرەخۆشی بۆ بنەمالەی ژینا ئەمینی نارد.  میهری رەزایی لەدرێژەی پەیامەکەدا داوای لە ژنانی کور دو سەرجەم گەلانی ئیران کرد کە ئەو سەرهەلدانەی لە رۆژهەلاتی ژوردستان و ئیران هەیە شۆرشی ژنانە و پێویستە سەرجەم ژنانی جیهان پشتگیری شۆرشی ژنان بن دژی کۆماری ئیسلامی ئیران.

هەروەها مەجلیسی ژنانی ئازاد لە شاری لەندەن لەگەل نوێنەری ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستان تاجەگولینەی رەشیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران دانا

لەبەردەوامی چالاکیەکە هەر یەک لە حزبەکانی رۆژ هەلاتی کوردستان ،حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، حزبی کۆمەلەی و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە لێدونی جیاواز و پەیامی یەکێتی نەتەوەی کورد کۆماری ئیسلامی ئیرانیان شەرمەزارکرد .

لەدرێژەی چالاکیەکە ئامادەبووان هەلیان کوتایەسەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران و باڵیۆزخانەکەیان کۆنترۆل کرد و دواتر باڵیۆزخانەکە هێلکەبارانکرا و پەنجەرەکانی شکێنران، وەک نارەزایەتیەک دژی کۆماری ئیسلامی ئیران کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەیان هاوڵاتی دیکەی شەهید کردووە

چالاکوانان دوای سێ کاتژمێر بەدروشمی ئێران بکوژ و فاشیزمە ،بروخێ دەوڵەتی دیکتاتۆر، نابۆ حکومەتی ولایەتی فەقێ ، بژی بەرخۆدان و سەرهەلدانی ژنان ، ژن ژیان ئازادی، کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ف.ق