ترەمپ دادگایی دەکرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٦دا هەوڵی بیدەنگکردنی ئەستێرەیەکی پۆرنیداوە. یەکەمجارە سەرۆکێکی ئەمریکی دادگایی دەکرێت.

ئاڤین براگ داواکاری مانهاتان ترەمپی تاوانبار کردووە.

ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٦دا هەوڵیداوە، لە بەرامبەر ئەوەی بێدەنگ بێت لە بەرامبەر پەیوەندی نێوانیان، ١٣٠ هەزار دۆلاری بە ستورمی دانیلز ئەستێرەی پۆرنی ئەمریکی داوە.

بەگوێرەی میدیا ئەمریکیەکان، رۆژی سێشەممە لە دادگا دۆسیەکە دەخوێندرێتەوە.

ترەمپی ملیاردێر رایگەیاندووە، تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە و ئەم هەنگاوەی وەک فێڵ و تەڵەکەبازی لەدژی خۆی لەقەڵەمداوە.

ترەمپیش لە دادگادا ئامادە دەبێت. بەو هۆیەوە بۆ چەند کاتژمێرێکیش بێت، دەستگیر دەکرێت، وێنەی دەگیریت و پەنجەمۆری لێوەردەگیرێت.

ف.ق