ئەمریکا و ئوکراینا لە دەریای ڕەش مانۆری سەربازی ئەنجام دەدەن

ئوکراینا و بە دەیان وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دەریای ڕەش مانۆرێکی سەربازی ئەنجام دەدەن

لە کاتێکدا کە ئاڵۆزیەکان لەگەڵ روسیا زیادی کردووە، ئەم مانۆرە ئەنجام دەدرێت. هەفتەی رابردوو لەگەڵ کەشتیەکی بەریتانیا شەڕ روویدابوو. نزیکەی ٢٠ فڕۆکەی رووسی و کەشتیەکانی پاراستن بۆ هوشداریدان تەقەیان لە کەشتیەکی بەریتانی کردبوو.

مانۆرەکە تا ١٠ی تەموز بەردەوام دەبێت، ٥ هەزار سەرباز لە ٣٠ وڵات و ٣٠ کەشتی شەڕ بەشداری دەکەن.

فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئوکراینا لە مەراسیمی کردنەوەی لەنگەری ئۆدێسیا رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە کە ئاشتی و ئارامی لە هەرێمەکە بەم پەیامە بەهێز ببێت.

لە ساڵی ٢٠١٨دا روسیا دەستی بەسەر ٣ کەشتی ئوکراینادا گرتبوو کە هەوڵیان دەدا بچنە نێو دەریای ئازۆوێ و ٢٨ی دەریاڤانیان دەستگیر کردبوو.

ف.ق