ئەنجومەنی ئەوروپا: ناوچەی یۆرۆ تووشی پاشەکشێی ئابوری دەبێت

ئەنجومەنی ئەوروپا جەختی لەسەرخەمڵاندن و پێشبینییەکانی خۆی بۆ ساڵ ٢٠٢٣ کردەوە و رایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ ناوچەی یۆرۆ دەکوێتە دۆخی سستی و پاشەکشێی ئابورییەوە.

ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، کە ناوچەی یۆرۆ کە لەو وڵاتانە پێکدێت کە دراوی هاوبەشیان هەیە، لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی بەهای وزە، تاکۆتایی ئەمساڵ دەچێتە قۆناغی سستبوون و پاشەکشێی ئابورییەوە.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی ئەوروپا، ناوچەی یۆرۆر و زۆر وڵاتی ئەندام لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا دەکەونە قۆناغی سستی و پاشەکشێی ئابورییەوە.

ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، لە بەهارەوە جارێکی تر ئابووری ئەو ناوچەیە روو لە گەشە دەکاتەوە، بەڵام پێشبینییەکانی پێشووی خۆی لەبارەی ساڵی ٢٠٢٣وە گۆری، کە پێشتر رایگەیاندبوو گەشەی ئابوری بە رێژەی لەسەدا ١.٤ دەبێت و بەپێی تازەترین خەمڵاندنی رێژەکە ٠.٣ دەبێت.

هـ . ب