ئەوروپا دەستبەرداری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبێت کە بزوێنەرەکانیان بە سوتەمەنی کاردەکەن

پەرلەمانتارانی ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەندام لە یەکێتی ئەووپا، لەسەر راگرتنی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سوتەمەنی کاردەکەن رێککەوتن.

یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی و گەیشتن بە ئامانجی بە سفر گەیاندنی کاربۆن، بڕیاریدا کە تا ساڵی ٢٠٣٥ کۆتایی بە فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بهێنێت کە بزوێنەرەکەیان بە سوتەمەنی کاردەکات.

بڕیارەکە لەسەر پێشنیازێکی یەکێتی ئەوروپایە کە لە حوزەیرانی ٢٠٢١ بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دەردانی گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن بە هۆی ئۆتۆمبێلە نوێکان لە ئەوروپا دەگرێتەوە، یاخود تەنیا ئۆتۆمبێلی کاەبایی دەفرۆشرێن.

پێشەسازی ئۆتۆمبێل کە رۆڵی سەرەکی لە کەرتی گواستنەوە لە ئەوروپا هەیە لەسەدا١٥ی دووەم ئۆکیسی کاربۆن دەردەدات.

لەراگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئەوروپادا هاتووە، "بەم بابەتە نوێیەوە، کەرتی گواستنەوە باشتر بەردەوام دەبێت. کوالێتی هەوا بۆ ئەوروپییەکان باشتر دەبێت و دەبێتە بناغەیەکی سەرەکی لە پەیمان و رێککەوتنی سەوزدا".

هـ . ب