زیاتر لە ملیۆنێک مرۆڤ لە جیهاندا بڕوایان بە جادوو هەیە

بەگوێرەی لێکۆلینەوەیەک کە لە ٩٥ وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە، زیاتر لە ملیۆنێک مرۆڤ لە جیهاندا بڕوایان بە جادوو هەیە.

پسپۆڕێکی زانکۆی واشنتۆن، هەموو لێکۆلینەوەکانی لەبارەی جادووە کۆکردەوە و ئەنجامەکانی لەگۆڤاری (Plos One) بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆلینەوەکە کە لە ٩٥ وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە، لە ٨ کەس، کەسێک بڕوای بە جادوو هەیە. لە سوید رێگەی ئەو کەسانەی بڕوایان بە جادوو هەیە ٩٪ و ٩٥٪ی خەڵکی تونسیش بڕوایان بە جادوو هەیە.

بەگوێرەی ئەنجامەکە، ئەو کەسانەی پەروەردەکراون، دۆخی ئابوریان باشە، زۆر بروایان بە جادوو نییە.

بناغەی کەلتوری و کۆمەڵایەتیش هەیە کە پەیوەندی بە جادووە هەیە. بۆ نمونە؛ خەڵکی کەلتورە کۆنفۆڕمیستەکان کە دامەزراوەی لاوازیان هەیە زیاتر بڕوایان بە جادوو هەیە.

ف.ق