کەنەکە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکەی سەقز دەکات

کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سەقز دەکات.

کۆنسەی بەرێوبەرایەتی کەنەکە پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری قوربانیانی ڕووداو تەقینەوکەی هۆڵی ئاهنگ گێرانەکەی سەقز دەکات کە لە ٥ ئەم مانگە ڕویدا، بەهۆیەوە ژمارەیکی زۆری هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

 

پایەمەکەی کەنەکە وەک خۆی

سەرەخۆشیی لە کەسوکار و بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوی سەقز

لە ١٥ی نۆڤەمبەردا کەمتر لە ٣ هەفتە لەمەوبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆمەڵکوژیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدا کە تیایدا سەدان کەس گیانیان بەخت کرد و دووبەرابەرێک برینداربوون و بە سەدانیش گیران و لە زیندان کران. بە داخەوە هێشتا ئەم برینە خوێنی لێ دێت کە گویا لە ڕووداوێکدا شەوی پێنجشەممە، ٥ی دیسامبەر (١٤ی سەرماوەز) لە تەلارێکی ئاهەنگێڕان لە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز کە ئاگرێکی گەورەی کۆنترۆڵنەکراوی لێ کەوتووەتەوە، لە ئاکامدا بەداخەوە تا ئێستا دە کەسێک زیاتر  گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

سەرەڕای هەموو چەوساندنەوەیەکی سیاسیی و بێکاریی و نەداریی بەداخەوە خەڵکی ڕۆژهەڵات لەوەبەریش لە سەرئەنجامی نەبوونی خزمەتگوزاریی سەلامەتیی و بێدەربەستیی دام ودەزگا دەوڵەتیەکان بوون بە قوربانیی.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک دووبارە هەر وەکوو لەوەپێش ڕایگەیاندبوو سەرەخۆشیی لە تەواوی کەسوکار و بنەماڵەی گیانبەختکردووان و زیانلێکەوتووانی ڕاپەڕینیی ١٥ی نۆڤمبەر و هەروەها ئەم کارەساتە دڵتەزێنە دەکات.

ئەم ڕووداوەی سەقز کە شارێکی پڕ ژیان و سەربەرزی تێکۆشان و خەباتە ئازاری ڕووداوەکانی دیکە لە تەواوی کوردستانیاندا دەژیەنێتەوە کە ساڵانی پێشوو سەرئەنجامی لافا و بوومەلەرزە و کارەساتی دیکەی سروشتی ڕوویان داوە. هەر دوو ڕۆژیک لەمەوبەر بوو کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەوڵەتی تورکیا دەیان منداڵی کوردی بە بەرچاوی جیهانەوە کوشت و بریندار کرد.

سەرەخۆشیی لە تەواوی زەرەرلێکەوتووان و دڵبەئازارانی گەلەکەمان لە سەقزی خۆشەویست و هەموو جێگەیەکی دیکەی کوردستان دەکەین و بە هیوای ئەوەی کە لە رێگای یەکیەتیی نەتەوەییەوە بتوانین گەلی خۆمان بەهێز بکەین و وڵاتێک ئاوادەن بکەینەوە کە دڵسۆزانە و شارستانیانە بەڕێوەی ببەین.

 

کۆنسەی بەرێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

6ی دیسامبەری 2019