پەروەردە و خوێندن بە بێ ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر؛ نا یەکسانی زیاتر دەبێت

لە سەرتاسەری جیهاندا ٨٠٠ ملیۆن منداڵ کۆمپیوتەریان نییە و لەبەر ئەوەش ناتوانن لە دوورەوە سوود لە پەروەردە وەربگرن و ئەوەش رووبەڕووی کێشەى گەورەى کردوونەتەوە.

لەم دوو مانگەى ئەم دواییەدا بەهۆی قەدەغەى چوونەدەرەوە لەسەرتاسەری جیهاندا، ملیارێک و ٦٠٠ منداڵ و گەنج لە خوێندن بێبەشبوون. بۆ ئەوەى خوێندکاران لە خوێندن بێبەش نەبن مامۆستایان لە رێگەى ئۆنلایەنەوە هاوکاریی خوێندکاران دەکەن، ئەوەش لە رێگەى تۆڕی ئینتەرنێت و کۆمپیتەرەوە ئەنجام دەدرێت.

بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە کاریگەری لەسەر ئاستی خوێندکاران و تاقیکردنەوەکان و خوێندنیان لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ دروستکردوە. نەک تەنها ئەوە، بەڵکو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا نایەکسانییەک دروستبووە.

ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر نییە

بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆنی پەروەردە و زانستی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) ئەو کەسانەى لە سەرتاسەری جیهاندا کۆمپیوتەریان نییە ژمارەیان لەو کەسانە زۆرترە، کە کۆمپیوتەریان هەیە. ٨٢٦ ملیۆن خوێندکار لە ماڵەوە کۆمپیوتەریان نییە و بەو هۆیەشەوە ناتوانن لە خوێندن و پەروەردە لە دوورەوە سوودمەند بن و ئەوەش بووەتە ناڕەحەتی و قەیرانێکى گەورە.

یونسکۆ ئەوەشی بڵاوکردووەتەو، ٧٠٦ ملیۆن منداڵیش تۆڕی ئینتەرنێتیان نییە.

نەبوونی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر بووەتە کێشەیەکى گەورە بۆ خوێندن و پەروەردە لە دوورەوە.

ژ.ت