لە باخچەکانى حەوسەڵیش ڕەنجی ژنان دەخورێت

ژنانی کرێکار کە لە زەوییەکانی باخچەکای حەوسەڵ'دا تەڕە پیاز و کەرەوز و کاهوو دەچێنن، لە بەرامبەر کارەکەیاندا ڕۆژانە ٣٥ لیرەی تورکی وەردەگرن. ئەو ژنە کرێکارانە گلەیی و گازند لەوە دەکەن، کە بە تەواوی مافی رەنج وکارەکەیان پێنادرێت.

ژنانی کرێکار کە لە زەوییەکانی باخچەکای حەوسەڵ'دا تەڕە پیاز و کەرەوز و کاهوو دەچێنن، لە بەرامبەر کارەکەیاندا ڕۆژانە ٣٥ لیرەی تورکی وەردەگرن. ئەو ژنە کرێکارانە گلەیی و گازند لەوە دەکەن، کە بە تەواوی مافی رەنج وکارەکەیان پێنادرێت.

ئەو ژنانەی کە لە زەویی باخچەکانی حەوسەڵ لە ئامەد کاردەکەن، گلەیی و گازەندەی ئەوە دەکەن کە هەقدەستی دروستی خۆیان کە هێندەی ماندووبوونیان بێت وەرناگرن. ژنانی کرێکار لە زەویی ئەو باخچانەدا، کە بەروبوومی سەوزەی وەک تەڕەپیاز، کەرەوز و کاهووی تێدا دەچێندرێت، ڕۆژانە ١٠ کاتژمێر کار دەکەن، بەڵام لەبەرامبەردا تەنها ٣٥ لیرەی تورکی وەردەگرن.

ئەو ژنە کرێكارانە لە گەڕەکەکانی خزان، عەلی پاشا، شەهیدلیک، ماردین قاپی، هانچەپەک، بەنوسەن'ی ئامەد و گوندەکانی ناوەند دەمێننەوە، بەهۆی ئەوەی کە باری ئابووریان باش نییە، ناچارن لە زەویی ئەو باخچانەدا کار بکەن. کرێکارانی ژن سەرنجیان ڕاکێشایە سەر دۆخی سەختی کارەکەیان.

مەریەم دەمیر یەکێکە لەو کریکارانە و وتی "بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەم بێکارە ماوەی ٣ ساڵە لەم زەویانەدا کاردەکەم. لە دۆخێكی زۆر سەختدا لێرە کاردەکەین. لە گزنگی بەیانییەوە تا دەمەو ئێوارە لەژێر گەرمیی تاقەت پڕوکێندا کار دەکەین. بەهۆی ئەوەی کە ڕۆژانە ١٠ کاتژمێر کاردەکەین، ناتوانین لەگەڵ منداڵەکانماندا بمێنینەوە. هەر بەو هۆیەوە ناتوانم کوڕەکەم بنێرمە خوێندنگە".

خەتیجە ئالپ، یەکێکی ترە لەو کرێكارانە و وتی "بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەم کارێکی باشی نییە، بۆ بەخێوکردنی ٧ منداڵ ماوەی ٥ ساڵە لەم زەویانەدا کاردەکەم، بەڵام هەقدەستی دروستی خۆمانمان پێ نادەن. مندالەکانم بچووکن و مەسرەفیان زۆرە و ئەوەش وایکردووە، بە قورسى بژێویى ژیانمان دابین بکەین. هاوسەرەکەم لە بازاڕی ئاژەڵان کاری بارهەڵگرتن دەکات. لەبەرئەوەی ئەو پارەیەی کە هاوسەرەکەم وەریدەگرێت بەشمان ناکات، ناچارم کە لە بەیانیەوە تا ئێوارە لەژێر گەرمیی خۆردا بۆ ٣٥ لیرەی تورکی کار بکەم".

ر.م