٧٠ ساڵە لە دەشت و چیا ئاژەڵ دەلەوەڕێنێت

عادل یڵدزی تەمەن ٨٠ ساڵ لە ناوچەی پاسووری ئامەد ماوەی ٦٥ ساڵە شوانە و هاوژینەکەشی بەناوی دلشاد یڵدز ٥٠ ساڵە بێریڤانی دەکات. بنەماڵەی یڵدز ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاژەڵداری سەختە و وتیان: "بەڵام دیسانیش بۆ ئێمە جامۆڵکە دۆیەک هەموو شتێکە".

 لە ناوچەی خیا-ی پاسوور-ی ئامەد هەردوو هاوژین عادلی ٨٠ ساڵە و دڵشادی ٦٥ ساڵە چەندین ساڵە لە چیاکاندا ئاژەڵداری دەکەن. عادل یڵدز، ٦٥ ساڵە شوانە و هاوژینەکەشی دڵشاد یڵدز ٥٠ ساڵە بێرییە. بنەماڵەی یڵدز، لە مەرزەک-ی کیپۆفیت-ی سەربە گوندی ئاکچەسەر دەژین. ١٢ منداڵیان هەیە و لەوانە تەنها دووانیان لە مەرزەک دەمێننەوە.

 لەسەر دار توو دەخەوێت

 عادل یڵدز، لەسەر دارتوویەک شوێنێکی بۆ خەوتن دروستکردوە. هەموو بەیانییەک هەڵدەستێت و ئاژەڵەکانی دەلەوەڕێنێت. دوای نیوەڕۆ دوو کاتژمێر دەحەسێتەوە. یڵدز ئەو چایەی لەسەر ئاگرەکە دەمی کردووە لەبەردەم ڕۆژنامەوانەکانی دادەنێت و باسی ژیانی خۆی دەکات. یڵدز ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی ٧٠ ساڵە ئاژەڵداری دەکات و دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کا و ئاڵف ئاژەڵدارییش نەماوە. یڵدز ئاماژە بەوە دەکات، کە بە ٧ هەزار لیرە لۆرییەک کایان کڕیوە، بەڵام بەشی نەکردوون و وت: "پار تۆنی کا بە ١٥٠ لیرە بوو، بەڵام ئەمساڵ بووەتە ٨٠٠ لیرە. ئاڵفیش پار بە ٦٠ لیرە بوو، ئێستا بووەتە ١٠٠ لیرە".

 یڵدز ئاماژەی بەوەش کرد کاتێک پێویستیان بە بەیتار دەبێت، ناتوانن دابینی بکەن و وتی: "ئێستا دوو بزنمان نەخۆشن. ئێما نازانین کام دەرمانیان بدەینێ. پار بەهۆی ئەوەی نەمزانیبوو، دەرمانێکم دایە بزنەکان، ٢٨ بزنم مردار بوونەوە. داوای دەرمانم لە بەیتار کرد. دەرمانی دایە من، منیش دامە بزنەکان، بەڵام بزنەکانم مردن. ئەگەر هاتبایە گوند و خۆی سەیری بکردبان، لەوانەیە نەمردبان".

 ٤ مانگ لە کوێستان دەمێننەوە

 یڵدز وتی: "ئاژاڵەکانمان دەبەینە دامێنی چیای ئاندۆک. ٤ مانگ لەوێ دەمێننیەوە. ئاژەڵەکانمان دەدۆشین. بەزۆر بەشی خۆمان و خزمەکانمان دەکات. بۆ ئێمە جامە دۆیەک هەموو شتێکە".

 ٥٠ ساڵە بێریڤانە

 دلشاد یڵدز-یش وتی: "من ئاژەڵەکان دەدۆشم، بەخێوکردنی ئاژەڵەکان سەختە. دروستکردنی شوێن بۆیان، پاک کردنەوەیان سەختە. وێڕای ئەو سەختی و زەحمەتییە دیسانیش دەستحەقی ماندووبوونمان ناکەوین. دەچینە کوێستانان. ڕۆژی دوو جار ئاژەڵەکان دەدۆشم".

ژ.ت