باشاران: ژنان لە پەیمانی ئەستەنبوڵ نەکشاونەتەوە

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و پەرلەمانتاران لەبارەی کشانەوە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ لە پەرلەمان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

باشاران رایگەیاند، سیاسەتی دوژمنایەتی ئاکەپە لەدژی ژنان بەردەوامە و وتی، "ماوەیەکی زۆر بە شێوەیەکی شاراوە دژایەتیان کرد، بەڵام بە تایبەتی ساڵی ٢٠١٦ بە بەردەوامی هێرش لەبەرانبەر ژنان ئەنجامدراوە، هێرش دەکەنە سەر داهاتوو و ئیرادەی ژنان، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن لەسەر پێ بمێننەوە. ئەم دەسەڵاتە دوژمنی ژنانە، بەم شێوەیە لەسەر پێ دەمێنێتەوە."

باشاران ئاماژەی بە فشار و زۆردەستی دەسەڵات لەدژی ژنان کرد و ئەوەی خستەڕوو، فشار و زۆرداری دەسەڵات لەسەر ژنان زیادیکردووە و وتی، لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٣٠٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

باشاران وتی، "لەم دۆخەدا کە توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە، دەسەڵات پەیمانی ئەستەنبوڵی کردە رۆژەڤ، لەسەر کشانەوەی پێداگری دەکات. دوایین جار لە نیوەی شەوی ٢٠ی ئازاردا بە کودەتایەک راگەیەنرا کە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ کشاونەتەوە. بێگۆمان بە پێی یاسا قبوڵنەکراوە. یاسا، دەستووری بنەڕەتی لەبەرچاوە. شێوەی قەبولکردنی پەیمانە نێونەتەوەییەکە ئاشکرایە. سەرۆکی گشتی ئاکەپە بە تەنها لە پەیمانەکە کشاوەتەوە. ژنان لە پەیمانەکە نەکشاونەتەوە. دەیانەوێت بەم شێوەیە ژنان لەناو توندوتیژیدا بهێڵنەوە."

باشاران بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "تا ئێمەی ژن کۆتایی بە پەیمانی ئەستەنبوڵ نەهێنین، هیچ پیاوێک ناتوانێت کۆتایی بە پەیمانەکە بهێنێت."

ف.ق