بوولدان: ئێمە لەگەل هەدەپە دەسەڵاتی پیاوسالار و فاشیست بگۆڕین

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروین بووڵدان وتی: " ئێمە بەهەدەپە یاسای بنەرەتی دیموکراتیکی ژنان دابنین، ئێمە بەڕێوەبەری دیموکراتیکی ژنان ئاوا بکەین، ئێمە بەمسۆگەری دەسەڵاتی پیاوسالاری فاشیست بگۆڕین.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) پەروین بووڵدان، پێش کۆبوونەوەی مەجلسی ژنانی هەدەپە، ڕاگەیەنراوێکیدا. بووڵدان سەرەتا سڵاوی نارد بۆ ژنە گیراوەکان و وتی: " بە دڵنیاییەوە ئێمە لە ڕۆژانی ئازادیدا پێکەوە دەبین. بە دڵنیاییەوە ئێمە تێکۆشین و سەرکەوتنی ژنان، پێکەوە پیرۆز دەکەین.باوەڕتان هەبێت کە بۆ ئەم ئامانجە هیچ گوماێکمان نییە."

بووڵدان ئەوەی خستەڕوو کە ژنان بە شێوەیەکی بەهێز، بە بڕیاردارییەوە لەناو تێکۆشاندا جێگەیان گرتووە و وتی: " ئێمە ئەمڕۆ لە دژی تاریکی فاشیستی سەردەستی پیاوان تێکۆشان دەکەین، لەهەر کات زۆرتر بە سەرکەوتن نزیک بووینەتەوە. ئێمەی ژن هەر ساڵە ٨ی ئادار پیرۆزدەکەین. هەرسال ئەم پیرۆزباییانە بەهێزتر دەربازدەکەین. ئێمە لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا، دەنگی خۆمان بەرزتر کردەوە. ئێمە گۆڕەپانەکانی ٨ی مارس-مان  بە تێکۆشانی ژنان لە دژی سیاسەتی گوشار تەژی کرد.ئێمە بە جۆشی خۆمان، کەیف خۆشی خۆمان و ئیرادەی خۆمان جیهان دەهەژێنین."

بووڵدان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: " لە زیندانی ماڵ، نە زیندانی ئەوان، نە کەلەپچەی ئەوا، نە هەڕەشەی ئەوان و نە نادادپەروەری ئەوان ناتوانن ژنان ئاستەنگ بکەن. بە پێچەوانەوە ئێمە هەموومان دەخاتە ڕیزیکەوە. جارێکی تر ژنان، بە هێز و مۆڕاڵ گۆڕەپانەکانی نەورۆزمان پڕکرد. لە دژی گۆشەگیری، فاشیزم و ڕژیمی پیاوسالار گۆڕەپانی نەورۆزمان داگرت. نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ژنان بوو. ژنان لە نەورۆزدا پەیامیکی گرینگ-یان دا. ژنان لە دژی دەسەڵاتداری پیاوان وتیان،" ئێوە ناتوانن ئێمە تەسلیم بکەن".

ئەمڕۆ شەڕی هەرە گەورەی ئەوان لەگەل ژنانە. لەگەل دەستکەوتەکانی ژنانە. هەر بۆیە لە دژی پەیمانی ئیستەنبوول وەستانەوە. لە شەویکدا پەیمانی ئیستانبوولیان هەڵوەشاندەوە. پەیمانی ئیستانبوول مافی ژیانی هەموو ژنانە. پەیمانی ئیستانبوول پاراستنی منداڵەکانە. بەڵام ئەو مافەی پاراستنی ژنان و مندالانیان بە بڕیارێکی پیاوسالارانە هەڵوەشاندەوە.

هەدەپە تێکۆشانی سیاسی ژنانە، ژنان لە سیاسەتدا قسەیان بۆ وتن هەیە، شوێنی چالاکی، ڕەنج و ڕەنگی ژنانە. هەدەپە شوێنی نوێنەرایەتی ژنانە. لەهەدەپەدا ژنان بۆ خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن و خۆیان خۆبەڕێوەدەبەن. هەدەپە لەهەمان کاتدا شوێنی ئاواکردنی دەرفەتی یەکسانی ژنانە. هەربۆیە دەتوانین بێژین کە هەدەپە  پارتی ژنانە. هەربۆیە ئەوان ناتوانن بەگرتنی ئێمە ئێمە بوەستێنن. ئێمە هیچکات واز لە پێوەری دیموکراتیک و ئامانجی خۆمان ناهێنین. ئەوان دەرەقەت ئێمە نایەن و ئێمە تەسلیم نابین و پاشەکشێ ناکەین.

هەموو ئەو ئازار، زووڵم و سوکایەتیە کە بەژنان دەکرێت، بیانوویەکە بۆ بەرخۆدانی ئێمە.  دایکانی شەممە ٢٦سالە تێکۆشان دەکەن. دایکانی شەممە ٢٦سالە لە فاشیزم حەساب دەخوازن. ئیستاکە ئەو کەسانەی کە دەبیت وڵام بدەنەوە دەخوازن حەساب لە دایکانی شەممە بخوازن. داوای دادگایی کردنی دایکانی شەممە دەکەن. ئێمەش لێرەدا دەڵێین، ئێوە ناتوانن دایکانی شەممە دادگایی بکەن. دایکانی شەممە ئێوە دادگایی دەکەن.

دیسانەوە ئەمینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی کوژراون، ٢٠ ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا داوای دادپەروەری دەکات. دەسەڵاتی فاشیست لەجیگەی ئەوەی کە وڵام بداتەوە دایە ئەمینە دەستگیر دەکات. وەک ئەوەی لە هەمبەر دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی کردیان. نایانەویت دەنگی دادپەروەری لە دژی زوولم، زۆر و درۆ ببیستن.  ئێمە لێرەدا جارێکی تر سۆز دەدەین کە هەموو ژنان حەساب لە دەسەڵاتداران بخوازین.

ئەم دەسەلاتە شەڕی مان و نەمان دەکات. دەبیت هەرکەسیک باش بزانێت کە ئێمە لە دژی ئەم شەرەی ئەوان  تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی فراوان دەکەین. ئێمە ئاشتی ئاوا بکەین.ئێمە ولاتی خۆمان، ژیانی خۆمان، جەستەی خۆمان و داهاتووی خۆمان ڕادەستی دەسەلاتی فاشیست ناکەین. ئێمە بەهەدەپە یاسای بنەرەتی دیموکراتیکی ژنان دابنین، ئێمە بەڕێوەبەری دیموکراتیکی ژنان ئاوا بکەین، ئێمە بە مسۆگەری دەسەڵاتی پیاوسالاری فاشیست بگۆڕین. هێزی ئێمە بەشی ئەمە دەکات، ئێمە باوەڕ و جەسارەتی ئەوامان هەیە."

ک-ش