دایە قەدریە ئەنجو یەکێک لە دایکانی رۆبۆسکی کۆچی دوایی کرد

دایە قەدریە ئەنجو یەکێک لە دایکانی رۆبۆسکی بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. دایە قەدری دایکی حەمزە ئەنجو بوو، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەگەڵ ٣٤ هاووڵاتیی

دایە قەدریە ئەنجو یەکێک لە دایکانی رۆبۆسکی بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. دایە قەدری دایکی حەمزە ئەنجو بوو، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەگەڵ ٣٤ هاووڵاتیی تری کورددا کۆمەڵکوژیان کردبوون.

حەمزە ئەنجو یەکێک لەو ٣٤ هاووڵاتییە کوردە بوو، کە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە گوندی رۆبۆسکی لە ناوچەى قلابانی شرنەخ بە ئەنقەست لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کۆمەڵکوژکران. دایە قەدریە ئەنجو دایکی حەمزە بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

دایکانی رۆبۆسکی بۆ داکۆکی لە رۆڵەکانیان و بە ئامانجی بە سزاگەیاندنی تاوانبارانی ئەو کۆمەڵکوژییە بە بەردەوامی لە چالاکی و هەوڵدا بوون. داواکانی خۆیان و دەنگی خۆیان و رۆڵەکانیان بە زۆرێک لە ناوەندە ناوخۆیی و جیهانییەکان ناساندبوو.

ژ.ت