دیمەنی ئەشکەنجەدانی غەریبە گەزەر بڵاوکرایەوە

ژن نیوز دەستی بە دیمەنەکانی ئەشکەنجەدانی غەریبە گەزەری دەست کەوت کە لە زیندانی کاندریە کوژرابوو.

غەریبە گەزەر لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە ناوچەی نسێبینی مێردین دەستگیرکرابوو و دواتر زیندانی کرابوو. پاشان بەرەو زیندانی یەمەنی جۆری ئێدی کاندریا کرابوو. دوای دەستدرێژی و ئەشکەنجە، لە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ کوژرا. ژن نیوز دەستی بە دیمەنەکانی ئەشکەنجەدانی غەریبە گەزەر گەیشت. دوای کوژرانی غەریبە گەزەر دەستبەجێ لەبارەی دۆسیەکەی بڕیاری نهێنی درابوو.

ئەو ئەشکەنجەیەی لە غەریبە گەزەرکرا لە دیمەنەکاندا بەدی دەکرێت. لەو دیمەنانەی ئاژانسی ژن نیوز دەستی کەوتووە ژمارەیەکی زۆر پاسەوانی کارمەندی زیندان دەستی دەگرن و بە زەویدا رایدەکێشن. هەروەها کاتێک غەریبە رادەکێشرێت هاواری ئەویش لە دیمەنەکاندا دەبیسترێت.

پارێزەرانی غەریبە هەر یەک لە ئەرەن کەسکین، ژیان کایا، ژیان تۆسون و ئەلیف تاشدۆغان باسیان لەوەکردبوو کە دۆسیەی تایبەت بە غەریبە دوای ١١ مانگ بە ئەنجام بووە. پارێزەران رایانگەیاندبوو سەرباری ئەوەی بەڵگەش هەبێت بە پاساوی "بەڵگەکان بەپێی پێویست نەبوون" لەبارەی دۆسیەی غەریبە بڕیاری داخستن درابوو. پارێزەران باسیان لەوەکرد کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەن و سەردانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەکەن.

هـ . ب