هەپەگە: هێزەکانی گەریلا گورزی قورسیان لە داگیرکەراندا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار گورزی قورسیان لە سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەکانی ئاڤاشین و حەفتانیندا.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنئ هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەڕی خابوور لە هەرێمی حەفتانین:

ڕۆژی 18ی ئەیلول کاتژمێر 11:00 هێزەکانی یەژا ستارمان لە گردی قەسرۆک بە چەکی قورس لە ناوچەی پارتیزان دژی داگیرکەران چالاکییان کرد. لەو چالاکییەدا ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکران.

وەک بەشێک لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛

ڕۆژی 18ی ئەیلول کاتژمێر 02:00 هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ بڕۆن، چالاکییان ئەنجام دا. داگیرکەران پاش ئەو چالاکییە تا ڕادەیەک پاشەکشەیان کرد. کاتژمێر 02:20، 02:30 و 02:45 سێ جار بە تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر ناوچەی بەرخۆدان. دوای ئەو هێرشانە، داگیرکەران دەیانویست تەقەمەنی و کامێرای مۆبیس لە دەوروبەری ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ دابنێین. هێزەکانمان جارێکی دیکە داگیرکەرانیاندا. لێرەدا تەقەمەنییەکان و کامێرای داگیرکەران تێکشکێنران. لە ئەنجامی چالاکییە کاریگەرەکانی بەرخۆدانی وەرخەلێدا ڕێگری لە داگیرکەران کرا.

لە هەرێمی ئاڤاشین لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ؛

ڕۆژی 19ی ئەیلول کاتژمێر 06:15 خولەک سوپای تورکیای داگیرکەر بە تەقەمەنی ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ-یان بۆردوومان کرد.

ڕۆژی 12ی ئەیلول سوپای تورکیای داگیرکەری ناوچەی پیربلای حەفتانین و دەوروبەری گوندی بانیک-یان بە ئۆبووس و هاوەن تۆپباران کرد و پاشان لە 13ی ئەیلول ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاریی بەرفراوانیان دەستپێکرد. ئۆپەراسیۆنەکە ئێوارە شکستی هێنا و داگیرکەران پاشەکشەیان کرد. بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە زیانی ماددی بە باخ و رەزی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان گەیشتووە.

ڕۆژی 18ی ئەیلول کاتژمێر 18:40 فڕۆکە جەنگییەکان گوندی شیێی سەر بە ناوچەی دینارتێی سەر بە ناوچەی ئاکرێیان بۆردوومان کرد.

لە 18ی ئەیلولدا لەنێوان کاتژمێر 22:45 و 00:30 هەلیکۆپتەرەکان بەسەر ناوچەکانی مەرڤانۆس، کەتیبەی عەرەب، گرێ سپی و گردی سلێمانی ناوچەی ئاڤاشیندا فڕین. هاوکات ناوچەکانی گردی قەرەتەل و ستوون و دۆڵی باسیا بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

ڕۆژی 18ی ئەیلول لە کاتژمێر 16:00 تا بەرەبەیانی 19ی ئەیلول سوپای تورکیای داگیرکەری ناوچەی قەڵای قومری-ی هەرێمی مەتینا و دەوروبەری گوندی هرۆری بە ئۆبووس و هاوەن لە بارەگاکانی سەر سنور تۆپباران کرد.

ف.ق