هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی لە دێرسیم بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە دێرسیم شەهید بوون و رایگەیاند: "هەڤاڵانی شەهیدمان ئاردل و فرات هاوکات لەگەڵ ئەوەی نوێنەرانی ئەم سەردەمەن، وانەى بەرخۆدانی گەلەکەمانیان لە دێرسیم وەرگرتبوو، کە سەد ساڵ لەوە پێش کۆمەڵکوژکران".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:

"لە سەرەتای مانگی ئایاردا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمن لە ناوچەکانی یاساک و دۆڵی سەل لە دێرسیم، شەڕ لەنێوان دەستەیەک لە گەریلاکانمان و هێزەکانی دوژمن روویدا. هەڤاڵانمان ئاردل و فرات و عوسیان، کە لە شەڕەکەدا بە سەختی بریندار بوون، تاوەکو دوایین گولـلەیان شەڕیان کرد و بۆمبەکانی خۆیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و شەهید بوون. وەک سەدان پیاو و ژنی قارەمانی دێرسیم، کە لە کاتی کۆمەڵکوژیی دێرسیمی ساڵی ١٩٣٨دا خۆیان لە بەردەکان فڕێدایە خوارەوە بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن، هاوڕێیانمان ئاردل و فرات و عوسیان ئەو کولتورەی بەرخۆدانیان هەبوو و لە هەمان کاتدا بەوە بوونە نوێنەری ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی، بەو شێوەیە جێگا و پێگەى شکۆمەندانەى خۆیان لە مێژوودا کردەوە. هەڤاڵمان عوسیان، کە لەم شەڕەدا شەهید بوو لە دوای ڕوونبوونەوەى تەواوەتیی ناسنامەکەى، دواتر ناسنامەکەى بۆ گەلەکەمان و رای گشتی بڵاودەکەینەوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانمان ئاردل و فرات:

نازناو: ئاردل پۆیراز

ناو و پاشناو: بوشرا کایا

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک - باوک: هافسات – عیزەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢١ / دێرسیم

****

نازناو: فرات ئەرکەندی

ناو و پاشناو: ڕەمەزان بایاڤ

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

ناوی دایک - باوک: ساکینە - عوبەید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢١ / دێرسیم

ژ.ت

[album=15385]