حومەیرا ئارموت: گوشارێکی زۆر لەسەر ژنان هەیە

حومەیرا ئارموت هاوسەرۆک شارەوانیی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، گوشارێکی قورس لەسەر تێکۆشان و دەستکەوتەکانی ژنان هەیە و وتی، "سیاسەتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت و هەوڵ دەدەن ژناو بەرەو لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر ببەن".

حومەیرا ئارموت هاوسەرۆک شارەوانیی جۆلەمێرگ، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەرکەکەى زەوتکراوە، ڕایگەیاند، ئامانجی یەکەمی قەیومەکان دەستگرتن بوو بەسەر دەستکەوتەکانی ژناندا.

لە جۆلەمێرگ ژنان لە هەموو بوارێکدا قسەیان هەیە. لە ماڵەوە، لە کار و لە سیاسەت دا و لە هەموو بوارێکدا لە پێشەوەن. کاتێک ژنانی جۆلەمێرگ دەبنە سیاسی و خۆڕێکخستنکردن دەبنە ئامانجی پیاوان و دەوڵەت. دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیی جۆلەمێرگ زۆرترین دەستکەوتی ژنانی کردە ئامانج. قەیوم لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٩دا لە پێش هەموو شتێکەوە ڕێکخراوەکانی ژنانیان کردە ئامانج.

سەنتەری ژنانیان دا پۆلیس

شارەوانیی جۆلەمێرگ لە ساڵی ٢٠١٥ سەنتەری ڕاوێژی ژنانی بەنەوشەی  کردەوە. بەفەرمانی قەیوم سەرەتا لاواز کرا و دواتریش داخرا. لە بریی ئەوە بەڕێوەبەرایەتیی خێزان و ڕۆشنبیرییان دامەزراند و پیاوێکیان کرد بە بەڕێوەبەری. شوێنی سەنتەری راوێژی ژنانی بەنەوشەیان دا بە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس.

حومەیرا ئارموت هاوسەرۆک شارەوانیی جۆلەمێرگ، کە دەست بەسەر ئەرکەکەیدا گیراوە، سەبارەت بە دۆخی ژنان لە جۆلەمێرگ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لەو گوشارانە کرد، کە دەوڵەت دەیخاتە سەر ژنان و رێکخستنبوونی ژنان.

گوشارێکی زۆر هەیە

ئارموت ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە گوشارێکی قورس لەسەر تێکۆشانی ژنان دروستبووە و وتی: "ماوەیەک بێدەنگییەکی زۆر لە بزووتنەوەی ڕێکخراوەیی و رێکخستنیدا هەبوو. لە ناوچەکەدا سیاسەتێکی تایبەت لە دژی ژنان پەیڕەو دەکرێت. هەوڵ دەدرێت ژنان بەرەو لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر ببەن. لە کاتی پەتای کۆرۆنادا و کاتێک ژنان لە ماڵەوە گیریانخواردبوو، دیسانەوە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی بەسەریاندا سەپێنرا. هیچ ناوەندێکی ژنان نییە، کە بتوانێت وەڵامی کێشەکانی ژنان بداتەوە. کێشەی ژنان درایە دەست عەقڵییەتی قەدەر و بەو شێوەیە مایەوە. ژنان وەک هێزی کار و رەنجدانی هەرزان سەیر دەکرێن. بۆ ئەوەش دەیانەوێت گەنجان و ژنانی گەنج بەرەو لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان ببەن. کاریگەریی ڕێکخراوەکانی ژنان پووچ دەکرێنەوە و پیاوان دەبنە خاوەن قسە.  هەڤاڵانی ژن، کە لە سیاسەتدا چالاکن بە تۆمەتی کاری ژنان دەستگیر دەکرێن و سکاڵایان لە دژ دەکرێتەوە".

ئامانجی یەکەمی قەیومەکان ژنانە

ئارموت باسی ئەوەیکرد، هەر دوو قەیومەکە لە پێش هەموو شتێکەوە دەستکەوتەکانی ژنان و سیستمی هاوسەرۆکایەتییان کردە ئامانج و وتی"لە کاتی قەیوم دا یەکەم کاریان ئەوە بوو، کە سەنتەری ڕاوێژی ژنانی بەنەوشەیان داخست. ڕێکخراوەکانی ژنانمان بە پێشەنگایەتیی پیاوان بەڕێوەدەبرێن. ژنان خراونەتە نێو رۆڵی کۆمەڵایەتی. ئێمە ویستمان جارێکی تر کار و چالاکییەکان بۆ ژنان بکەینەوە، بەڵام جارێکی تر قەیوم ئەکردار کرا و رێگریی لەوە کرد. کاتێک ئێمە لەگەڵ ژنان کۆبووینەوە، باسی حەز و ئاواتەکانی پێشتریان بۆ کردین. ئەوان باس لەوە دەکەن، کە پێشتر ئازادتر بوون، لە بواری بڕیارداندا خاوەنی قسە بوون".

سیاسەتی هەدەپە بەرامبەر بە ژنان ڕوونە

ئارموت ڕایگەیاند، سیاسەتی هەدەپە بۆ ژنان زۆر ڕوونە و هەموو ژنان ئەوە دەزانن و وتی"بۆیە هیوایان بە هەدەپە زیاترە، لە جۆلەمێرگش ژمارەی دانیشتوانی ژنانی گەنج زۆرە. ئەوان قسەی زۆریان دەربارەی پرۆسەی کۆمەڵایەتی لە شارەکە و گوشارەکان هەیە. ئەوان گەورەترین وەڵامیان بۆ ئەو کێشانە هەیە".

ژ.ت