کەبەدەهە: بۆ رووخاندنی دەسەڵات ساڵی نوێ توندوتیژی شۆڕشگێری گەورەتر دەکەین!

کەبەدەهە رایگەیاند، کە ژنان لەم ساڵدا لە سەرتاسەری جیهان بەرخودانیان گەورە کرد و باسی لەوەکرد، "بۆ رووخاندنی دەوڵەتی تورک، لە چیا و شارەکان توندوتیژی شۆڕشگێری بەرزدەکەینەوە. فاشیزم و پیاوسالاری دەڕوخێنین".

دەستەی گشتی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) بە بۆنەی ساڵی نوێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ساڵێکی نوێی تێکۆشان بۆ ئەوان دەست پێدەکات و لەسەرەتادا هاتووە: "لە کەسایەتی ئامارا، سارا، روکەن، هەڵبەست، زەینەب، ژیان و ناگیهان ئاکارسەلدا کە لەم ماوەیەدا لە تێکۆشانی شۆڕشگێریدا شەهید بوون، ئێمە هەموو شەهیدان بە بیردەهێنینەوە.

لەراگەیەندراوەکەی کەبەدەهەدا خۆپیشاندانەکانی ٨ی ئادار تا سەرهەڵدانی 'ژینا' لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرجەم چالاکییەکانی ژنان دژی دەسەڵاتداری پیاو بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندیان بۆکراوە.

دەستەی بەڕێوەبەری کەبەدەهە رایگەیاند کە توندتیژی لە دژی ژنان، بۆ بەردەوامیدانە بە سیستمی سەرمایەداری پیاوسالار و ئەوەشی خستەڕوو، "وەک ئەنجامێکی قەیرانی ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوری لە تورکیا تاکە ئامرازێک کە بەدەست دەسەڵاتدارییەوە ماوەتەوە توندوتیژییە. هەربۆیە توندتوتیژی لەبەرامبەر ژنان رێکخراوە، سیاسەتە".

هەبەدەهە ئەوەسی خستووەتەڕوو تواناکانی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان باشتر بەرەوپێشچوون و بەم جۆرە دریژەی پێداوە، "لەناو ئەو هەلومەرجانەدا ژنان لە دژی هێرشەکان بۆ سەر جەستە، رەنج و رەگەزی خۆیان هەنگاو هەڵدەگرن. ئیتر ئەو ژیانەی هەندێک بۆ ئەوانیان دیاری کردووە وەک چارەنوسی خۆیان قەبوڵی ناکەن".

کەبەدەهە رایگەیاند، کە ژن بەدوای رێگاکانی تێکۆشانی هاوبەشدا دەگەڕێن و بەم جۆرە درێژەی پێداوە، "ژن لە دژی توندوتیژی پیاو-دەوڵەت، بۆ یەکسانی ماف دڕژێنە گۆڕەپانەکان. هێندەی توڕەیی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژی دژی ژنان نیشان دەدەن، هەروەها داوای موچەیەکی یەکسان و یەکسانی دەکەن. بۆ ئەوەی رەنجی خۆی دەرخات، بۆ ئەوەی باری بەرهەمهێنان بەتەنیا نەخەنە سەر شانی خۆیان، رێگەدەبڕن. لەبەرامبەر قەتیس هێشتنەوەیان لەناو دامەزراوەی خێزان دەوەستنەوە، کە ریشەی بنچینەیی سیستمی سەرمایەداری باوکسالارییە. بۆ ئەوەی ئەو رێکردنە لە شۆڕشی ژناندا بگەنەوە یەک و یەکبگرن، ئێمە تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی-رەگەزی-کۆمەڵایەتی-چینی پەرەپێدەدەین".

لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی ئامانج و کارەکانی ساڵی نوێ بەم جۆرە هاتووە:

"بەناوی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان:

-بۆ رووخاندنی دەوڵەتی تورکی فاشیستی دوژمنی ژنان، دەستدرێژیکار، داگیرکەر و نکۆڵیکار ئێمە لە چیا و شارەکان بە زمانی چالاکی دەدوێین و توندوتیژی شۆڕشگێڕی گەورەتر دەکەین.

- ئێمە رێگریی لە هێرشە دگیرکەرییەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە هەرێمەکە دەگرین، لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەجوڵێینەوە و سیستمی سیستمی سەرمایەداری باوکسالار هەڵدەوەشێنینەوە.

-لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەداین کە خۆڕاگری دەکەن، دەڵێن نا و مافی خۆپارتیان بەکاردەهێنن. ئێمە خۆمان دەگەیەنینە هەموو ئەو ژنانەی دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی ژنان بەڕێوە ببەن.

-لە دژی تاڵانکردنی رەنج و جەستە خۆمان بە رێکخستن دەکەین و شەڕ دەکەین.

-ئێمە بەرخودانی ژنانی بەدیلگیراو گەورەتر دەکەین، کە زیندانیان کردووەتە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادی.

دەبینە دەنگی راپەڕینی ژنان لە ئێران، تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەڕێوەدەچێت گەورە دەکەین.

-ئێمە شۆڕشی رۆژئاوا دەپارێزین.

-ئێمە باڵادەستی فاشیزم و پیاو لەناودەبەین و ئازاد دەبین".

هـ . ب