كه‌جه‌ده‌په‌: تائێستا ٢٥٩ ژن كوژراون

كه‌جه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند، كه‌ له‌ دوای كشانه‌وه‌ له‌ په‌یمانی ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ تائێستا ٢٥٩ ژن كوژراون.

پلاتفۆرمی ئێمه‌ تاوان دژی ژنان ده‌وه‌ستێنین (كه‌جه‌ده‌په‌) له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، كه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ له‌ په‌یمانی ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ تائێستا ٢٥٩ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ كوژراون و ٢٣٩ ژنیش به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ مانگێكدا ٣١ ژن كوژران

كه‌جه‌ده‌په‌ راپۆرتی مانگی حوزه‌یرانی خۆیشی ئاشكرا كرد و باسی له‌وه‌كرد، "له‌ مانگی حوزه‌یراندا ٣١ ژن له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه‌ و ٢٢ ژنیش به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژراون. هه‌روه‌ها له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌دا ٥ منداڵیش له‌گه‌ڵ دایكیاندا كوژراون".

هـ . ب