کوردستان ماکو: لە دژی سیستمی باڵادەست، رووبکەنە ریزەکانی هەپەژە

گەریلای هەپەژە کوردستان ماکو سەبارەت بە ٢٥ی نۆڤەمبرو سەرهەڵدانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وتی، "کاتێک ژنان یەکبگرن، سیستمی پیاوسالار دەڕوخێت. بۆ هەڵوەشاندنەوە سیستمی باڵادەست رووبکەنە ریزەکانی هەپەژە".

'٢٥ی نۆڤەمبەر ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێ خوشکی میرابەل (پاتریا، مینێرڤا و ماریا میرابەل)ە. ٦٢ ساڵ بەر لە ئێستا یاخود لە ٢٥ی نۆڤەمبری ١٩٦٠ لە کۆماری دۆمینیکان سێ خوشکی شۆڕشگێڕ لە دژی دیکتاتۆریەتی تروژیلۆ تێدەکۆشان، دەستدرێژیان کرایە سەر و دواتر لە ژێرناوی رووداوی هاتووچۆدا بە شێوەیەکی دڕنداانە کوژران. کوژرانی ئەو سێ ژنە توڕەیی کۆمەڵگای زیاتر کرد و دیکتاتۆریەتی تروژیلۆی روخاند. دواتریش رۆژی کوژرانی هەر سێ ژنی خۆڕاگر وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەندرا. ماوەی ٦٢ ساڵە لە هەموو شوێنێکی جیهان ژنان ٢٥ی نۆڤەمبەر بە چالاکی و تێکۆشان بەرزرادەگرن.

ئەمساڵ بەپێشەنگایەتی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، لە تەواوی جیهان ژنان پێشوازی لە ٢٥ی نۆڤەمبەر دەکەن. پەیوەست بە ٢٥ی نۆڤەمبەر و بەرخودانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گەریلای هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) کوردستان ماکو قسەی کرد.

رێبەر ئاپۆ بڕوای بە ژنان بەخشی

کوردستان ماکو لە سەرەتای قسەکانیدا لە کەسایەتی سێ خوشکی میرابەل ئەو توندوتیژییەی شەرمەزار کرد کە بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت و رایگەیاند، کە هەموو رۆژێک توندوتیژی سەر ژنان زیاتر دەبێت. ماکو باسی لەوەکرد کە لە دژی توندوتیژی، رێبازەکانی تێکۆشانی ئەوانیش دەوڵەمەند دەبێت و وتی، "بۆ ئەوەی ئێمە لە دژی توندی سیستمی پیاوسالار یەکبگرین، بەتایبەتی ژنانی رۆژهەڵات و ئێران دەبێت تەواوی ژنان بە یەک گیان و هزرەوە تێکۆشان بکەن. ئێستا ئەو سەرهەڵدانەی لە رۆژهەڵات لە ئارادایە بێگومان بە پێشەنگایەتی ژنان دەکرێت. رێبەر ئاپۆ دەیگوت ئەوانەی دەتوانن پێشەنگایەتی کۆمەڵگا بکەن و شۆڕشەکە مسۆگەر بکەن ژنانن. رێبەر ئاپۆ ئەو بڕوایەی بە ژنان بەخشی".

ئەم سەرهەڵدانە گیانی نەتەوەییە

کوردستان ماکو سەرهەڵدانەکەی رۆژهەڵات و ئێرانی بە بیرهێنایەوە کە ماوەی دوو مانگە بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوامە ئاماژەی بەوەکرد کە بەرخودانی ئێستا لە ژێر هزری رێبەر ئاپۆوە بەڕێوەدەچێت و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "رێبەر ئاپۆ هزر و رامانی خۆی بە تەنیا لە باکوری کوردستان نا، بەڵکوو لە هەموو شوێنێک بڵاوکردەوە. لە هیندستانەوە تا ئەفغانستان. لە بەلوچستانەوە تا باشوری ئێران. ژنان تەنیا لە شاری سەقز کە زێدی ژینا ئەمینی بوو سەرهەڵدانیان نەکرد، لە کەسایەتی سەقزدا هەموو ژنانی رۆژهەڵات و ئێران یەکیان گرت. دەبێت ئێمە بتوانین ئەو رۆح و بڕوایەی کە رێبەر ئاپۆ بە ژنانی بەخشی، گەورەتری بکەین. تا ئەم بیرکردنەوەی ئێستا نەشکێنرێت، ئێمە ناتوانین بڵێین ژن ئازادە. ئێمە ناتوانین بڵێین ژن و پیاو دەتوانن بە ئازادی بژین. ئەم سەرهەڵدانە سەرهەڵدانێکی پیرۆزە. گیانی نەتەوەییە، گیانی بەرخودانی ژینا ئەمینی، سارا، دەلال و شیرین عەلەم هولییە.

لە رۆژهەڵات و ئێران گەڕان بەدوای ئازادیدا

ماکو دەستنیشانی کرد کە وەک گەریلاکانی ژن ورەو ئیلهام لە بەرخودانی ژنان بۆ ناسنامە، کولتور، زمان، هەبوون و ئازادی خۆیان وەردەگرن و بەم جۆرە درێژەی پێدا، "ئەو بەرخودانە پیرۆزە دەبینین و سڵاوی لێدەکەین. مرۆڤ دەبینێت کە لە رۆژهەڵات و ئێران ژن و پیاو لە سۆراغکردن و گەڕان بە دوای ئازادیدان. لەلایەکی دیکەوە وەک هەپەژە ئەگەر بەرمابەر بە ژنان توندوتیژییەکی زۆر دژوار ئەنجام بدرێت ئێمە وەڵامی دەدەینەوە. رێگەنادەین هیچ ژنێک بێ پاراستن بێت. لەبەر ئەوەی ئێمە هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتین. ئێمە خاوەنداری لە تەواوی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین".

ماکو رایگەیاند، کە دەبێت ژنان نەک هەر لە ٢٥ی نۆڤەمبەر بەڵکوو هەمو رۆژێک توندوتیژییەکانی سیستمی پیاوسالاریان لەبیربێت و بەم جۆرە روونیکردەوە، " دەبێت بزانین کە هەموو رۆژێک هێرشێکی زۆر گەورە لە دژی ژنان بەڕێوە دەچێت. ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران درکیان بەوەکردووە کە ئیتر بەم جۆرە نابێت بەردەوام بێت. بۆچی بەردەوام نابێت، لەبر ئەوەی سیستمی پیاوسالاری ئێران ناهێڵێت ژن لە هیچ شوێنێک بە ئازادی بجوڵێتەوە. دەتوانین نمونە بهێنینەوە. سیستمی ئێران بۆ خستنی ژنان، بۆ نەهێستنی ئیرادیە ژنان. دەیەوێت ژنان سەریان داپۆشن. بەڵام ئێستا ژنان لەچکەکانیان فڕێ دەدەن. ئەمە شتێکی پیرۆزە و دەبێت بەردەوام بێت. ئێمە پیرۆزبایی لەو ژنانە دەکەین و سڵاویان بۆ دەنێرین و پشتیوانیان لێدەکەین".

کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنانە

ماکو سەرنجی راکێشا بۆ سەر بەرخودانی ژنان بە دروشمی ' ژن ژیان ئازادی' کە تەواوی جیهانی تەنیوەتەوە و بەم جۆرە درێژەی پێدا، " پێناسەکردنی هەستی دروشمی ژن ژیان ئازادی ئاسان نییە. بەراستیش کاتێک ئەو دروشمەم بیست، تێکۆشانی من بەهێزتر بوو. رێبەر ئاپۆ دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' پێناسە کرد. ئەگەر ئەمڕۆ ژنێکی فارس یان بەلوچ دەڵێت ژن-ژیان-ئازادی، ئەمە بە واتای ئەوەیە کە ژنان بەرەو ئازادی دەچن. من لەو بڕوایەدام کاتێک ئێمەی ژنان یەکبگرین، ئەم دەسەڵاتەی پیاواسالاری دەڕوخێت".

رووبکەنە ناو ریزەکانی هەپەژە

ماکو سەبارەت بە کەمپینی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بەدروشمی "کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنانە" دەستی پێکرابوو، بەمجۆرە دوا: وەک گەریلایەکی هەپەژە بۆ پشتیوانی لە کەمپینەکە ئێمە داوا لە تەواوی ژنان دەکەین، کە تێکۆشان بە گوڕتر بکەن. بە یەک دەنگی و یەک رۆحی و بە پێشەنگایەتی ژینا ئەمینی کەمپین و تێکۆشانی خۆیان بەرزبکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەوم سیستمەی ئێستا بڕوخێنین بانگەوازی من بۆ هەموو ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە رووبکەنە ناو ریزەکانی هەپەژە".

هـ . ب