کەژار دەربارەی زیندانی ژنان و ئامانجەکانی نامیلکەیەکی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کەژار مێژووی زیندانی ژنان و ئامانجەکانی دامەزراندنی داوەتە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کەژار دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەیەکی کورت لە سەر مێژووی زیندان لە کۆماری ئیسلامی ئێران و زیندانی تایبەتی ژنان، یەکەمین یاساکانی زیندان لە ئێران و ئامانج لە درووستکردنی و بەکارهێنانی لە لایەن ڕژیمی ئێران، هەروەها ژنان لە زیندانەکانی ئێران و بادروودۆخی  ژنان لە زیندانەکانی ئێران و باروودۆخی ژنان لە زیندانەکاندا لە ساڵەکانی شەستەکان.

ئەم کۆمیتەیە لە بەشێک لە نامیلکەکەدا دەربارەی زیندانەکان لە  زمانی ژنانی زیندانی وەک کوێستان داوودی، مەنسورە باشکەندی، مەرسەدە قائیدی، زەینەب بایەزیدی، مەهدیە گوڵ ڕوو و فاتمە گوفتاری کەڵکی وەر گرتووە.

ئەم ژنانە کە پێشووتر لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێراندا بوون باس لە باروودۆخ و هەلوومەرجی زیندانەکانی ڕژیمی ئێران دەکەن  و باس لەوەدەکەن کە بۆ ترساندنی ئێمە ناچار دەکراین کە سەیری جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی گیراوانی تر بکەین.

لە بەشێکی ترلە قسەکانیاندا باس لەوەدەکەن کە بەهۆی ئەشکەنجەو ئازازی زۆری گیراوانی چەپ ، ناچار بە خوێندنی نوێژ دەکرا.

گیراوان باس لە دەستدرێژی جنسی بۆسەر زیندانییەکان و هەڕەشەی سیدارە دەکەن.

لە بەردەوامی ئەم نامیلکە لێکۆڵینەوەی کەژاردا هاتووە کە ئەوەی کە ڕێگەدەدات کە دیوارەکانی بەندیخانە بەرزتر بمێنێتەوە و میڵە ساردەکانی زیندان  بەهێزتر بمێنن، ئەوەیە کە ڕژیم بەم کارە هەوڵی ئەوە دەدات کە خۆی بەهێتر نیشان بدات و بەسەر کۆمەلگەدا زاڵ ببێت. هەر بۆیە گرینگترین ئەرکی گەلان و ژنان ئەوەیە کە بە بێ گوێ دان بە جیاوازی بیرو باوەڕ و باوەڕییەکان و هتد... بۆ بێش بردنی چارەسەری پێشەنگایەتی بکەن. کێشەی ژنان یەکە و پێویستە کە چارەسەری هاوبەشی بۆ بدۆزرێتەوە.

بۆ خوێندەنەوە و دابەزاندنی ئەم فایلە سەردانی ئەم ئادرەسە بکە

 www.kjar.online .

ک-ش