کەژەکە: ئیدی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەسە

کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوەی کلتوری ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە و داوای لە هەموان کرد تێکۆشن بۆ بە دەستهێنانی مافی خوێندن بە زمانی دایک و ئاستەنگەکانی بەردەمیان لابەن و خاوەنداری لە زمان و کلتوری خۆیان بکەن.

کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوەی کلتوری ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە و داوای لە هەموان کرد تێکۆشن بۆ بە دەستهێنانی مافی خوێندن بە زمانی دایک و ئاستەنگەکانی بەردەمیان لابەن و خاوەنداری لە زمان و کلتوری خۆیان بکەن.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بەو شێوەیەیە:

"لەم وەرزی هاوینەدا لە هەموو وڵاتاندا تەواوی پەروەردەکاران بۆ ساڵی پەروەردە و خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٢ لەسەر شێواز و ئامڕازەکانی خوێندن و پەروەردەیەکی زانستی و پێشکەوتو گفتوگۆ دەکەن و ئاماردەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکەن، بەڵام  بەداخەوە لە تورکیا و باکوری کوردستان هەموو هەوڵەکانی مامۆستایان و خەباتارانی زمانی کوردی ڕووبەڕووی عەقڵییەتی سڕینەوە و تواندنەوە، پاکتاوکار و بکوژی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەدا دەبنەوە و دەچەوسێنەوە. لە تورکیا و باکوری کوردستان مامۆستا و خوێندکارە کوردەکان کە بە خەیاڵ و ئومێدێکی زۆرەوە لە بەشە کوردییەکاندا خوێندویانە، ئێستا ئامادەن منداڵانی کورد بە زمانی کوردی پەروەردە بکەن تاوەکو نەوەیەکی هۆشیار و زانا و خاوەن مەعریفی و پێشکەوتوو بۆ کۆمەڵگاکەمان ئامادە بکەن. نابێت هەرگیز ئەوە لەبیر بکرێت، کە مرۆڤ بە زمانی خۆی دەژی و قسەی خۆی دەکات، بۆیە زمان، نیشانەی کلتور و رۆشنبیری، بوون و شوناسی مرۆڤەکانە.

بەپێی ئەو ئامار و زانیاریانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا لە تورکیا بڵاوکراونەتەوە، ئەمساڵ ٢٠ هەزار خوێندکار بەفەرمی داوای خوێندن بە زمانی کوردییان کردووە، پێویستە وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بەلانیکەمەوە ٢٠٠ مامۆستا بۆ پەروەردەکردنی ئەو خوێندکارانە دابین بکات، بەڵام تا ئێستا لە ناو سەدان مامۆستای کورد تەنیا ٣ کەسیان دامەزراندووە، هەروەک مامۆستایان و خەباتکارانی زمانی کوردی ئاماژەیان پێداوە، لەم بوارەدا بارودۆخێکی دژبەیەک و تراژیدی هەیە.

وەک هەنگاوێکی نوێ و گرنگ، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١١دا، ئەنجومەنی خوێندنی باڵای تورکیا بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی پەسەند کرد. هەروەها لە چەند زانکۆیەکی باکوری کوردستان بەشەکانی خوێندنی کوردی و کوردۆلۆژی (کوردناسی) کراونەوە و لە کۆلێژانەوە ساڵانە سەدان کەس بۆ مامۆستایی و وتنەوەی وانەى کوردی ئامادە دەکران و بڕوانامەیان وەردەگرت، بەڵام تا ئێستا تەنیا ٨٢ کەس لەو سەدان کاندیدە بۆ وانە وتنەوە دەستنیشانکراون و ئەوانی تریش لەدۆخێکی بێ هیوایی و بێچارەیدان و  دانەمەزراون. هەروەها لە ڕێکخراوە پەروەردەییەکانی ئەمساڵ لە مانگی شوباتدا، جارێکی دیکە لە سەر گرنگیی زمانی دایکی لە  'ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک' دا چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن دادگای دەستوورییەوە خەباتکاران و مامۆستایانی کورد سزادران.  ئەم ڕێبازەی دەوڵەتی تورک بە ڕوونی دەریدەخات، کە سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردنی و گوشاری و سڕینەوەى کلتووری و ڕۆشنبیری لەسەر گەلەکەمان و دامودەزگا دیموکراتییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە.

ئێمە وەک کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بە ناوی هەموو ژنانی ئازادیخواز و ئەوانەى تێکۆشان بۆ ئازادی دەکەن ئەو ڕەفتار و هەڵسوکەوتەى وەزارەتی پەروەردە و دادگای دەوڵەتی تورک بە جینۆسایدی کلتوری دژی ژنان و دایکان و گەلی خۆمان پێناسە دەکەین، بۆیە بە توندی شەرمەزاری دەکەین. هەروەها داوا دەکەین، کە لە چوارچێوەی مافەکانی نەوەیەکدا، هەموو رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی، ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیری لە تورکیا بە گرتنەبەری شێوازی جۆراوجۆر رێگا بۆ ئازادیی رۆشنبیری و فیکری بکەنەوە.

ئەم سیاسەتە نکۆڵیکار و پاکتاوکار و بکوژە، بەسەر خوێندکاران و دامودەزگاکان و خەباتکاران و مامۆستایانی کورددا دەسەپێنرێت، هاوکاتیش هێرشیشە بۆ سەر تەواوی بوون و بەهاکانی کۆمەڵگاکەمان، بۆیە پێویستە پێش هەموو شتێک ژنان و دایکان و تەواوی کۆمەڵگاکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشە پاکتاکاری و سڕینەوەیەدا بێدەنگ نەبن. بە هۆشیاریی "سزادانی هەر دامەزراوە و مامۆستایەکی کورد سزادانی هەموو کۆمەڵگایە"، پێویستە خاوەنداری و پشتیوانی لە هەموو مامۆستایان و خەباتکاران و دامودەزگاکانیان بکەن و بۆ مسۆگەرکردنی مافی پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک لە تورکیا و کۆتایهێنان بە هەموو ئاستەنگیەکان تێبکۆشن، وەک ئەرکی نیشتمانی بەبێ ڕاوەستان و پسانەوە چالاکیی دیموکراتیکی بەهێز ئەنجام بدەن، بە پێداگری و بڕیارەوە خاوەنداری لە زمان و کولتوری خۆتان بکەن".

ژ.ت