لە بارسیلۆنا سیمیناری ژنۆلۆژی بەڕێوەچوو

لە شاری بارسیلۆنای کاتالۆنیا ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی لە کتێبخانەی "سا لا دۆنا" (ماڵی ژنان) لەبارەی ژنۆلۆژیەوە سیمینارێکیان پێشکەش کرد.

لە شاری بارسیلۆنای کاتالۆنیا ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژیلە  کتێبخانەی "سا لا دۆنا" (ماڵی ژنان) لەبارەی ژنۆلۆژیەوە سیمینارێکیان پێشکەش کرد. نزیکەی ٣٠ ژن بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد. پرۆژەی لێکۆڵینەوە، ئەرشیڤ و کتێبخانەی ژن لە سلێمانی ئامادەکرابوون، دابەش کران. هاوکات لەبارەی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە لایەن دەوڵەتی تورکە سلێمانی تیرۆر کرا، وتە پێشکەش کرا.

سمینارەکە بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی هات.

هـ . ب