لە حکومەتی کەنەدا ژنان لە پێشەوەن

لە حکومەتى کەنەدا و لە چوارچێوەی کابینەى هاوسەنگیی زایەندیدا میلانی جۆلی بوو بە وەزیری دەرەوە و ئانیتا ئاناند-یش بوو بە وەزیری بەرگری.

جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بۆ هاسەنگیی زایەندی لە کابینەکەیدا ژنانی بۆ ئەرکەکانی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری دیاریکرد و بەوەش گۆڕانکارییەکی گەورەی لەناو کابینەکەیدا دروست کرد.

ترۆدۆ لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییەدا میلانی جۆلیی کرد بە وەزیری دەرەوە و ئانیتا ئاناند-یشی کرد بە وەزیری بەرگری، کریستیا فریلاندیش، کە وەک کەسی لە پێش نیشاندەدرێت هاوکات جێگری ترۆدۆی سەرۆک وەزیران و وەزیری داراییە.

حکومەتی لیبراڵی ترۆدۆ لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٥ەوە نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی (وەزیرەکان) بۆ ژنان تەرخانکردووە.

میلانی جۆلیی تەمەن ٤٢ ساڵی پێشتر وەزیری گەشەپێدانی ئابووری بووە و پێش ئەوەش وەزیری کەلەپوور بووە و خزمەتی کردووە.

ئانیتا ئاناندی تەمەن ٥٤ ساڵان دووەم ئافرەتە، کە دەبێتە وەزیری بەرگریی کەنەدا. ئانیتا ئاناند پێشتر وەزیری دابینکردن و تەدارەک بوو و پێشەنگایەتیی بۆ هەوڵەکانی کڕینی دەرزی دژ بە کۆڤید-١٩ (کۆرۆنا)ی کردووە.

هەروەها ستیڤن گویلبۆل چالاکوانی ژینگەپارێز لەلایەن جەستن ترۆدۆوە بەشدار کرا لە پلان و بەرنامەى پۆرتۆمێنتی ژینگەیی دا.

لیبراڵەکان ١٥٩ کورسیی پەرلەمانی کەنەدایان هەیە، بەڵام ناتوانن بەبێ پشتگیریی لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن یاساکان پەسەند بکەن، چونکە پێویستیان بە ١٧٠ پەرلەمانتار دەبێت بۆ پەسەندکردنی یاساکان. لە کەنەدا حکومەتی کەمینە ناتوانێت بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەردەوام بێت.

ژ.ت