لە کاتالۆنیا چالاکییەک بۆ یادی سارا، رۆژبین و رۆناهی سازدەکرێت

لە کاتالۆنیا بۆ یادی سێ ژنی شۆڕشگێڕی کورد سارا، رۆژبین و رۆناهی کە لە پاریس تیرۆر کران چالاکی ئەنجام دەدرێت.

لە دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سێ ژنی شۆڕشگێڕ سارا (سەکینە جانسز)، رۆژبین (فیدان دۆغان) و رۆناهی (لەیلا شایلەمەز) کە لە پاریس تیرۆر کرابوون، بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ئامادەکاری ژنانی ئینتەرناسیۆناڵیست هەڵمەتێک دەستیپێکرد.

لە مانگی کانونی یەکەمدا لە گوند و شارەکانی هەرێمی کاتالۆنیای ئیسپانیا بەرنامەی جیاجیا بەڕێوەدەچن، بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی سەکینە جانسز (سارا) نمایش دەکرێت و کتێبەکەشی دەخوێنرێتەوە.

ئامانج لەو چالاکییانە ناساندنی تێکۆشانی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەیە بە گەلانی کاتالۆنیا.

هەروەها لە ٧ی کانونی دووەمدا لە بارسێلۆنا رێپێوانێک ساز دەکرێت.

هـ . ب