لە لەندەن چالاکیی پشتیوانی بۆ ژنانی زیندانیکراو رێکخرا

دەستپێشخەریی ژنانی کورد بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، نامەی 'پشتیوانییان' بۆ ئەو ژنانە نارد، کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دا دیلکراون.

ئەندامانی دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە بەریتانیا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە بەردەم پۆستەخانەی هارینگەی کۆبوونەوە و نامەی پشتیوانییان بۆ ئەو ژنانە نارد، کە دەوڵەتی تورک لە زیندانەکانی دا دیلی کردون.

بەسیمە باسار وتەبێژی دەستپێشخەریی ژنان لەو چالاکییەدا باسی هێڵی بەرخودان و ئازادیی تێکۆشانی ژنانی ئازاد لە بزووتنەوەی ژنانی کوردی رۆسا تاوەکو بەسێ و زیلانەکان کرد.

باسار ئاماژەی بە ٢٥ی نۆڤەمبەر کرد و وتی، لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەدا، کەدەوڵەتی تورک لەسەر جەستەی ژنان بەرێوەی دەبات، هەزاران ژنی دیل کردوە.

لە چالاکییەکە دا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە و لە پۆستەخانەی هارینگەی نامە بۆ ژنە زیندانییە دیلکراوەکان نێردرا.

ژ. ت