لە پارێزگای ئۆردوی تورکیا ژنێک بە ئەشکەنجە کوژرا

لە ناوچەى کۆرگان لە پارێزگای ئۆردوی تورکیا ژنێک بە ناوی مەقبوڵە ساری لە ماڵەکەى خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

لە ناوچەی کۆرگان لە پارێزگای ئۆردوی تورکیا ژنێک بە ناوی مەقبوڵە ساری لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە ماڵەکەى خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە. دوای ئەوەى کچەکەى بە پۆلیسی راگەیاند، هیچ هەواڵکیان لە دایکیان دەستناکەوێت، پۆلیس چووونە ماڵەکەی مەقبوڵە و بینییان کە مەقبوڵە ساری بە ئەشکەنجە کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماڵەکەدا پارە و زێڕ و کەلوپەلە گرانبەهاکانیش دزراون.

دوای توێکاریی تەرمەکە لە پزیشکیی دادی ترابزۆن، بە شێوەی فەرمی هۆکاری کوژرانی مەقبوڵە ساری رابگەیەنرێت.

ژ.ت