لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە خێرایی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان دوو هێندە بووە

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێ لە بارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاتێک گەرما هەڵدەکشێت ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریاکانیش زیاتر دەبێت. بەپێی وتەی پسپۆڕان ئەو حاڵەتە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەرملیۆنان کەس لە دانیشتوانی کەناری زەریاکان.

رێکخراوی کەشناسی جیهانی (دەبڵیو ئێم ئۆ) رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ بەدواوە ئاستی ئاوی دەریاکان بە نزیکەی ١٠ مەتر بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکانئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو شار و وڵاتانەی نزیکن لە دەریا و زەریاکان زریان و لافاوی گەورە تیایاندا رووبدات.

دەبڵو ئێم ئۆ لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەکردووە خێرایی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دوو هێندە بووە.

یەکلە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان توانەوەی شاخە سەهۆڵەکانە. لە گرینلاند لە سەر یەک ٢٦ جار پارچەی گەورەی سەهۆڵ توانەوە و لە مانگی ئەیلولدابۆ یەکەم جار لەوێ لە بری بەفر باران باری.

هـ . ب