لە شاری لینزی نەمسا چالاکی بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر بەڕێوەچوو

کوردستانیان و نەمسایەکان لە ٢٥ی نۆڤەمبەردا بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، لە شاری لینز چالاکییان ئەنجام دا.

لە شاری لینزی وڵاتی نەمسا، بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەم-کورد چالاکی ئەنجامدرا.

خەباتکارانی SOS میت مینسچن (SOS mit Menschen)، فراوینبوورۆ لینز (Frauenburo Linz)، فراوێنهاوس لینز (Frauenhaus Linz)، ڤۆلکشێلف ئۆ ئۆ (Volkshilfe OO)، ئارکۆبالێنۆ فلوچتلینگشێلفی (Arcobaleno Fluchtlingshhilfe) و ناوەندی رۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد لە بینای شارەوانی لینز کۆبوونەوە و ٢٨ تاوانی دژ بە ژنانیان لە نەمسا هێنایە ڕۆژەڤ. ژنانی ٢٨ نەتەوەی جیاواز بە کفنەوە لە قەرەباڵغترین پردی شارەکەدا مۆمیان بە دەستەوە گرت و لافیتە و پۆستەریان بەرزکردەوە و دەستیان بە رێپێوانکرد. پاشان ژنان لە قەرەباڵغترین شەقامی شارەکەدا ڕاگەیاندراوی تەژەکە ئە-یان بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە بەسەر چالاکوانان و هاووڵاتییان دا دابەشکرد.

ژنانی کورد لە چاوپێکەوتنەکانیاندا لەگەڵ ڕادیۆیی ناوخۆیی (FRO) دروشمی "ژن- ژیان-ئازادی"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵسەنگاندنی عەبدوڵا ئۆجالان، کە دەڵێت، "چەند ژنان لە کۆمەڵگادا ئازاد بن، کۆمەڵگا ئەوەندە ئازاد دەبێت" خستەڕوو.

ژنان لە مارتین لۆسەر پلاتز، یەکێک لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی لینز، لە چوارچێوەی رێکخراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆزا کۆبوونەوە و گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا، لۆرانزا جولیا، نوێنەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی وتی، زۆربەی ژنان و منداڵان بوونەتە قوربانی شەڕ و سڵاویان لە ژنان کرد، کە لە کوردستان لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش لە تێکۆشان و شەڕدان.

ژنانی کورد لە چالاکییەکەدا شانۆگەریەکیان پێشکەش کرد.

ڕێپێوانەکە تا کۆشکی پارێزگا لە مەیدانی پرۆمێناد بەردەوام بوو. ژینگەپارێزانیش پشتگیرییان لە چالاکیەیکە کرد.

گردبوونەوەکە بە دروشمی 'ژن-ژیان-ئازادی' کۆتایی هات.

ژ.ت