لە سۆلۆتهورن چالاکیی ٢٥ی نۆڤەمبەر

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی دژ بە ژنان چالاکییەک لە شاری سۆلۆتهورنی سویسرا رێکخرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی دەستەى ژنانی پنار لە سۆلۆتهورن و ئەنجوومەنی ژنانی ئاراوی بەڕێوەچوو و ژنان لە گۆڕەپانی ١ی ئایاردا کۆبوونەوە و توندوتیژیی سەر ژنانیان ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.

چالاکوانان لەبارەی گرنگیی ٢٥ی نۆڤەمبەر بۆ ژنان، راگەیاندراویان بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە.

ژ.ت