لە ڕووسیا ٨ی ئادارپیرۆزکرا

ژنانی کورد لە ناوچەی نۆڤۆ ئالەکساندرۆڤسکێ-ی هەرێمی ستاڤرۆپۆلێ، بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە هەرێمی ستاڤرۆپۆل-ی ڕووسیا ، ژنانی کورد لە ناوچەی نۆڤۆ ئالەکساندرۆڤسکێ بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن چالاکییەکیان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە ماڵی چاندی ناوچەی نۆڤۆ ئالەکساندرۆڤێ ئەنجامدرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.

حەسرەت بازۆیەڤان بەناوی مەجلسی ژنان قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە ٨ی ئادار بە تایبەتی بۆ ژنانی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی  خاوەن پێگەیەکی گرینگە. حەسرەت بازۆڤەیان ٨ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یەژاستار، یەپەژە و تەواوی ژنانی کورد پیرۆزکرد.

هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی ژنی ستاڤرۆپۆلێ حووسیەێن ئاخمەدۆڤ قسەیکرد و وتی، " تێکۆشانی ژنانی کورد بۆهەموو ژنانی جیهان نموونەیە. ئێمە لە سایەی تێکۆشانی ژنانی تەڤگەری ئازادی گەیشتووینەتە ئەم ئاستە."

مەراسیمەکە بە گۆرانی و ئاوازی هوونەرمەندانی ناوچەکە بەردەوام بوو. دەنگبێژان محەمەد ڕۆستەمۆڤ، باری ئالیەڤ، ئەڤیناربازۆیۆڤ و سەلیم حەسەنۆڤ هونەری خۆیان پیشکەش کرد. مەراسیمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ک-ش