لە ئیسپانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران

لە ئیسپانیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران، کەئەمەش بووە هۆی شۆکێکی گەورە. وەزیری ناوخۆ فێرناندۆ گراند مارلاسکا کوشتنی ژنانی وەک 'تیرۆریزمی پیاوان' پێناسە کرد.

ئیسپانیا لە رۆژئاوای ئەوروپا ئەو وڵاتەیە کە توندوتیژی دژی ژنان لە ئاستێکی بەرز دایە. سەرباری ئەوەش لە ئیسپانیا لە ماوەی رابردوودا کوشتنی ژنان لە ماوەی رابردوودا زیادی کردووە. تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئیسپانیا ٤ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

بەوهۆیەوە لە مەدریدی پایەتەخت لە نێوان یەکینەکانی ئاسایش و نوێنەرانی حکومەتدا کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکان سازکرا. وەزیری ناوخۆ فێرناندۆ گراند-مارلاسکا دوای کۆبوونەوەکە قسەی کرد و لەبارەی کوشتنی ژنەوە پێناسەی 'تیرۆریزمی پیاوی' کرد.

وەزیر گراند-مارلاسکا ئەوەی خستەڕوو کە بۆ ئەوەی بەر بە کوشتنی ژنان بگیرێت هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت بەکاردەهێنن و وتی: "بۆ ئەوەی ژنان بە تایبەتیش منداڵان لە توندوتیژی پیاوان بپارێزرێن چیمان لەدەست بێت دەیکەین. بۆ ئەوەش ئێمە لە تەواوی وڵات یەکینەکانی پۆلیسمان خستە جموجۆڵەوە".

کانونی یەکەم ١٠ ژن کوژراون

بەر لە چەند رۆژ ٢ ژن لە مەدریدی پایتەخت کوژران، یەک لە بیلباو، یەک لە بینیدۆرم کوژران. بە گوێرەی هەواڵی میدای ئیسپانیا تەنیا لە مانگی کانونی یەکەمدا ١٠ لە لایەن پیاوانەوە کوژران. بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ لەم وڵاتەدا کە ژمارەی دانوشتوانەکەی ٤٧ ملیۆن کەسە، ٤٤ ژن کوژرابوون.

هـ . ب