میوەی چیا؛ ڕێواس

لە دێرسیم کاتی ڕێواسە. ڕێواس بە تامە ترشە خۆشەکەیەوە یەکێکە لە میوە کوێستانییە بەهارییەکان.

 ڕێواس لەو چیایانەدا، کە بەرزییان هەزار بۆ ٤ هەزار مەتر دەبێت دەڕوێن و ئێستا کاتی پێگەیشتنی ڕێواسە. ڕێواس لە هەموو جیهاندا ٦٠ جۆری هەیە، بەڵام ئەو جۆرەی لە کوردستان دا دەڕوێت و گەشە دەکات لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا نییە.

ڕێواس لە مانگی ئایار، مانگی کۆتایی بەهار گەشە دەکەن و نزیکەی مانگێک بەردەوام دەبێت لە گەشەى و دەست دەکەوێت، بۆیە تا مانگی حوزەیرانیش لە دوکان و بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت.

ئەم میوە تام ترشە لە زۆربەی ناوچەکانی دێرسیم دەڕوێت. بەتایبەتی لە چیای سوڵتان لە ناوچەی پولور، کە بەرزیەکەى ٣ هەزار مەترە.

هەر لە کۆنەوە باس لەوە دەکرێت، ڕێواس جگە لە تام و خۆشییەکەى بۆ خواردن چارەسەرێکی زۆر گرنگیشە بۆ چەندین نەخۆشی و لەبەر ئەوەش لە کوردستان زۆر دەخورێت.

ژ.ت