نوێنەرانی زاپاتیستا و ژنانی کورد کۆبوونەوە

ژنان لەبارەی ئایدۆلۆژیای رزگاریی ژنان، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، شێوازەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر و لەبارەی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی کاپیتالیزم لە گفتوگۆدان.

دەستەیەکی ٦ کەسی لە رێکخراوی ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا و دەستپێشخەریی پشتیوانیی ژنان بۆ رۆژئاوا (Women Defend Rojava) لەگەڵ نوێنەرانی بزووتنەوەى زاپاتیستای مەکسیک کۆبوونەوە.

ئەو رێپێوانەى زاپاتیستا لە هەر پێنج کیشوەرەکەى جیهان دەستیپێکردووە لە ٢٢ی ئەیلول دا گەیشتە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا. لە فرانکفۆرت رێکخراوەکانی کورد و ژمارەیەکی رێکخراوی تر لەگەڵ نوێنەرانی بزووتنەوەى زاپاتیستا کۆبوونەوە.

نوێنەرانی زاپاتیستا لەگەڵ ژنانی کورد و ئەندامانی پشتیوانیی ژنان بۆ رۆژئاوا کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا ژنان لەبارەی بزووتنەوەى ژنانی کورد، ئایدۆلۆژیای رزگاریی ژنان، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و تێکۆشانی نەتەوەیی زانیارییان بە نوێنەرانی زاپاتیستا دا. هاوکات ئەوانیش لەبارەی چۆنیەتیی بەڕێوەبەریی لە زاپاتیسادا زانیارییان بە ژنانی کورد دا.

لە دوای ئەوانەش گفتوگۆ لەبارەی ئەوە کرا، کە چۆن دەکرێت لە دژی سیستمی کاپیتالیست تێکۆشانی هاوبەشی نێونەتەوەیی بەڕێوەببرێت.

ژ.ت