پاژک: لە هەموو هەلومەرجێکدا پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان کرد

پاژک ڕایگەیاند: هاوڕێیان بەرچەم و کیندا بە دڵسۆزییان بۆ رێبەرایەتی، بە هەڵوێستی حیزبیبوونیان لە هەموو هەلومەرجێکدا پێشەنگایەتیاین بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان کرد.

دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک سەبارەت بەو دوو گەریلای شەهید ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوو گیانی دڵسۆزنمان بۆ ئازادی، هاوڕێیان بەرچەم تورجەل و کیندا زین، ئەو بەهایانەی ئازادین، کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە بە شۆڕشگێڕی و جەنگاوەربوون و پێشەنگایەتیی خۆیان بە بێ ڕاوەستان و بە بەردەوامی تێکۆشانی ژنانیان بەهێز و گەورە کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی پاژک:

"هاوڕێمان بەرچەم تورجەل گەریلایەتیی لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئەیالەتی گاپ دەستپێکرد، لە ناوچەکانی باکورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و رۆژئاوا بەردەوام بوو و رێکخستنی بۆ شۆڕش دەکرد. ئیرادەی بەرەنگارانەی خۆی لە چیاکانی کوردستان بەهێز و زیاد کرد. لە ساڵەهای ساڵی دوور و درێژی گەریلایەتیدا لە گۆڕەپان و ئاستەکانی یەژاستار – هەپەگەدا بە ڕێبازی فەرماندەیی سەرکەوتوانەی خۆی شەڕی ئازادیی پێشخست. بە قووڵی هەستی بە داخوازیی ئازادیی ژنان و گەلان دەکرد و لە هەموو ساتێکی ژیانیدا هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵدەگرت. شەڕی ئازادیی لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەستپێکرد و لە ڕۆژئاوا لە دژی داعش بەردەوام بوو. هەمیشە لە دژی سیاسەتی زایەندپەرەستیی سیستەمی باوکسالاری تێکۆشانێکی ڕادیکاڵی بەڕێوەدەبرد. بە باوەڕێکی زۆرەوە بۆ تێکۆشانی ژنان، بە دڵسۆزی و خۆشەویستیی بۆ وڵات، فیداکاری و تایبەتمەندییەکانی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەریییەوە  پێشەنگایەتییەکی  بەهێزی دەکرد.

هاوڕێ کیندا زین بە ڕۆحە پاکەکەی خۆی، بە هەڵوێستە شۆڕشگێڕانەکانی لە هەموو بوارێکی تێکۆشاندا هەمیشە نوێنەرایەتیی بڕوا،  خۆشەویستی و یەکڕیزیی دەکرد. لە ماوەی تێکۆشانی سی ساڵەیدا لە هەموو شوێنێک، داهێنەرانە و ئافرێنەربوونی جوانی ژنی نیشان دەدا. لەنێو هاوڕێیانیدا هەمیشە خۆشەویست بوو، لە هەموو کارێکدا کاریگەری و جێ دەستی خۆی بەجێدەهێشت. بە سادەبوونی خۆی و بە ئاوێنە بوونی لەگەڵ ژیانی ئازاددا، خۆشەویستیی خۆی بۆ سروشت و وڵات لە چیاکانی کوردستان گەیاندە ناو کۆمەڵگا. گەشتی کۆچبەربوونی، کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا گەیشتە ئینگلتەرا، لە ساڵی ١٩٩٥دا بە بەشداریکردن لە ریزەکانی حیزبدا ئەو کۆچەی گۆڕی بۆ ڕێپێوانی ئازادی. هەر ئەوەندەی کە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لە سیستەمی زایەندپەرەستی گەورە و بەهێز کرد، ناسنامەی جەنگاوەری و شۆڕشگێڕیی خۆیشی بەهێز و بەهێزتر دەکرد. وەک هەر کەسایەتیەکی کورد و تێکۆشەرێکی ئازادیخواز سوێندی خوارد، کە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێبکۆشێت.

هاوڕێیان بەرچەم و کیندا، بە دڵسۆزیی خۆیان بۆ رێبەرایەتی، بەهەڵوێستی خۆیان بۆ بە حیزببوون لە هەموو هەلومەرجێکدا پێشەنگایەتییان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان کرد. لەو ڕۆژەوە بەشداربوون لەگەڵ سادەبوونی شۆڕشگێڕیی پاژک- پەکەکەدا ژیان، جوانیی ژیانی حیزبەکەیان زیاتر و بەهێزتر کرد. هەردوو دڵی ڕاپەڕیو و یاخی، ژنانی فیداکاری مێردین و مەرەش بوونە بڕوا و هیوا بۆ ژنانی کوردستان. لە دژی سیاسەتەکانی پاکتاوکردن و تواندنەوە و قڕکردن، هێرشی کۆمەڵکوژکارانەی دوژمن بوون بە سیمبولی پاراستنی خاک و ئازادکردنی گەل. کاتێک پێویستی بکردایە دەبوونە پەروەردەکار، دەبوونە فەرماندە و شەڕڤانی ئازادی. بەهەوڵ و ڕەنجێکی زۆرەوە بەهای گرنگیان ئافراند. بوون بە پاڵەوانی پێشەنگی مێژووی ژنانمان. شەهیدبوونیان بۆ ئێمە سوێندی تۆڵەکردنەوەیە. تووڕەیی ئێمە لە دژی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی دواکەوتوو هەموو ڕۆژێک لە بوارەکانی تێکۆشاندا گەشە دەکات. لە بەرامبەر یادی هاوڕێ هێژا و بەهادارەکانماندا بە ڕێزەوە خۆمان دەچەمێنین و وەک ڕۆح و هۆشمەندی و وشیاریی تێکۆشانەکەمان  هەمیشە خاوەندارییان لێدەکەین".

ژ.ت