سیمیناری ژنۆلۆژی لە کەتەلۆنیا کۆتایی پێهات

بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە کەتەلۆنیا، سیمینارێکی ژنۆلۆژی لە ٢١ی کانوونی دووەم بۆ ٢٣ی کانوونی دووەم لە کەتەلۆنیا بەڕێوەچوو.

بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە کەتەلۆنیا لە ٢١ی کانوونی دووەم تا ٢٣ی کانوونی دووەم سیمینارێکی تایبەت بە ژنۆلۆژی بە بەشداری چەندین ژن ڕێکخرا. سیمینارەکە بە رێزگرتن لە یادی ئەو کەسانە دەستیپێکرد، کە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا ژیانیان لەدەستداوە.

لە ڕۆژی یەکەمی سیمینارەکەدا، سەبارەت بە عەفرین و شەهید ئاڤێستا خابوور وتە و شیکاری پێشکەشکران.

 لە ڕۆژی دووەمی سیمینارەکەدا باس لە مێژووی کوردستان، مێژووی بزووتنەوەی ژنان، پێوەرەکانی ئایدۆلۆژیی ڕزگاریی ژن، گەریلای ژن، سیستمی کۆنفیدراڵی ژنان و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

لە رۆژی لەسێیەم و کۆتایی سیمینارەکەدا باس و شیکاری لەسەر ژنۆلۆژی، سەرەتای ژنۆلۆژی، رەخنەکانی ژنۆلۆژی لەسەر زانست، کۆمەڵگەى سروشتی، تێکشکانی جنسی، رێبازی ژنۆلۆژی، بە دامەزراوەیکردنی ژنۆلۆژی و کار و خەباتی تر کرا. لە کۆتایشدا  وۆرکشۆپێک لەسەر گوندی ژنان (ژنوار) پێشکەشکرا.

سیمینارەکە لە ناو پێشوازییەکی زۆر گەورە و گەرموگوڕ دا کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ژ.ت